تیمی نیشتمانی پیاوان و خانمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی هونەری ڕەزمی، پاڵەوانی و نەریتی "تو کی ما" لە باکووی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان پلەی پاڵەوانەتی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تیمی  نیشتمانی پیاوان و خانمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لقی وەرزشیی "تو کی ما"ی ئێران بە خستنەڕووی ڕکابەریی شیاو و بەدەست هێنانی دە میدالیای زێڕ و هەشت زیو، پلەی یەکەمی ئەو پێشبڕکێ جیهانییەی بەدەست هێنا.

کۆماری ئازەربایجان و گورجستان لەو پێشبڕکێ جیهانییە بەڕیز پلەی دووهەم وسێهەمیان بەدەست هێنا.

ئەو پێشبڕکێ جیهانییە یەک ڕۆژییانە نزیک بە سەت وەرزشوانی پیاو و ژن لە تەمەنی جۆراوجۆردا، لەباکوو بەڕێوە چوو کە وەرزشوانانی وڵاتانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆماری ئازەربایجان ، تورکیا، قرقیزستان، ڕووسیاو گورجستان تێیاندا بەشدار بوون.

Jul 17, 2017 11:34 Asia/Tehran
بۆچوونت