• حمامی مێژوویی حاجی شابازخانی کرماشان نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

جێگری میراتی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی حه‌مامی حاجی شابازخان به‌ دوو میلیارد ڕیاڵه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کبه‌ر ڕه‌زایی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا مێژووییانه‌ پێویستیان به‌ گوژمه‌ و کات هه‌یه‌ و بۆیه‌ش ئه‌مساڵ گوژمه‌یێکی دوو ملیارد ڕیاڵی بۆ ئه‌و کاره‌ ته‌رخان کراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ پڕۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌مامه‌دا سیسته‌می کاره‌با، سیسته‌می زێرئاو، نوێ­کردنه‌وه‌ی وێنه‌ و نه‌خش و نیگاره‌کان، هه‌روه‌هاش ته‌یارکردنی ئه‌و بینا مێژووییه‌ به‌ سیسته‌می گه‌رمایی و سه‌رماییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ حه‌مامی شابازخان له‌ به‌شی کۆنی شاری کرماشاندایه‌ و مێژوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می قاجاڕ و له‌ شه‌قامی موده‌ڕڕسی کرماشاندایه‌ و چه‌ند به‌شی گه‌رمخانه‌ و خه‌زێنه‌ی ئاوی سارد و گه‌رم و سه‌ربێنه‌ (ژووری جل گۆڕین)ی هه‌یه‌.

 

Jul 18, 2017 11:07 Asia/Tehran
بۆچوونت