هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە چوارچێوەی پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی موندیاڵی جیهانی ، هەڵبژاردەی کۆریای باشووری بردەوە .

هەڵبژاردەی بالەی ئێران ڕۆژی هەینی لە یەکەم  یاری خۆی  لە چوارچێوەی پێشبڕکێکانی  هەڵبژاردنی  موندیاڵ لە پارێزگەی ئەردەبیل لە باکووری ڕۆژاوای ئێران  بە ئەنجامی  سێ بەسەر سیفر  هەڵبژاردەی  کۆریای باشووری بردەوە  .

هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە درێژەی ئەم  پێشبڕکێیانە  سبەینێ شەممە لەگەڵ  هەڵبزاردەی چین  کە تائێستا دوو یاری خۆی برددوەتەوە  یاری دەکات  .

پێشبڕکێی  بالەی  جامی جیهانی  لە دەیەم هەتا چواردەی ئووت لە پارێزگەی ئەردەبیل بەڕێوە دەچێت.

Aug 11, 2017 21:02 Asia/Tehran
بۆچوونت