• یەکەم نژداری کراوەی دڵ بەبێ بێهۆش کردن لە ستانی کوردستان

یەکەم نەشتەرگەری کراوە ی دڵ بە بێ بێهۆش کردنی بە تەواوی بۆ یەکەمین جار لە ڕۆژئاوای وڵات لە ناوەندی نەشتەرگەری دڵی شەهید بروجردی سنە ئەنجام درا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی   ڕادیو تەلەفیزیونی  ناوەندی کوردستان  دوکتور  عەبدوڵڕەحمان     پسپووڕی   نەشتەرگەری  دڵ و   ڕەگەکانی  دڵی  شەهید  بروجردی  سنە وتی : بە ئامادە بوونی  تیمی  پزیشکی    نژداری کراوەی  دڵ   بە بێ  بێهوشی   بە سەرکە وتوویی  تەواوە وە   ئەنجام درا .  ئەو  پسپووڕە ی دڵ  وێڕای  ئاماژە بەوەی کە   ئەمڕۆ  نەخۆشێکی   73  ساڵان   کە دوو  ڕەگی   لە  دڵی گیرا بوون   نەشتەرگەری  کردووە  وتی    بە درێژەی    نەشتەرگەری   بەم چەشنە دەتوانین  بەر بگرین  بە   تێچووگەلێکی  زۆر   لە لایەن    نەخوشگەلێکەوە    کە بۆ دەرمان   دەچن  بۆ  پارێزگاکانی  دەوروبەر و هەروەها   ناوەندی  وڵات  .   ناوبراو   وتی   لەو  نەشتەرگەریەدا   نەخۆش  بە تەواوی  ئاگادارە  و  دەتوانێ  بە هەموو  پرسیارەکانی   نەشتەرگەرەکان  وڵام بداتەوە   لەو ڕووەوەو  دەتوانن   بە  پرسیار کردن لە نەخۆش  ئاگادا بن  کە  ئایا   خۆێنی گیرساو ی ئازاد کراو  لە  ماوەی  نەشتەرگەریەکە  گەیشتووەتە مێشکی ناوبراو  یان نە   و بەم جۆرە   بەر دەگرێت   لە   خەسار وێکە وتنی  مێشکی  نەخوش ، لە ماوەی  نژداری دڵ دا .

Aug 13, 2017 18:39 Asia/Tehran
بۆچوونت