• چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

له‌ شاری پاوه‌ و به‌ یارمه‌تی لاینگرانی زمانی کوردی چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له‌ شاری پاوه‌ و به‌ یارمه‌تی لاینگرانی زمانی کوردی چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م کۆڕبه‌نده‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری نه‌سیم و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "هه‌ورامان هانه‌به‌رچه‌م" و به‌ پشتیوانی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری پاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لاینگرانی ئه‌ده‌ب و چیرۆکی هه‌ورامی تاکوو ۱۷ی مانگی خه‌رمانان مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م کۆڕه‌ ئه‌ده‌بییه‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن و دوای لێکۆڵینه‌وه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ن.

له‌ باشترین چیرۆکی ئه‌م کۆڕه‌ش ڕێز ده‌گیردرێت و له‌وحه‌ی تایبه‌تی پێشکه‌ش ده‌کرێت. ده‌توانن بۆ ئاگاداری زیاتر به‌م ئیمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن: sarkav44@yahoo.com

شایانی باسه‌ که‌ چواره‌مین کۆڕبه‌ندی چیرۆکی هه‌ورامی ۲۷ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له‌ شاری پاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

Aug 13, 2017 21:26 Asia/Tehran
بۆچوونت