• قوربان؛ جێژنی ئیبراھیمی خەلیلە

ئه‌مڕۆ ، ده‌هه‌می زیحه‌ججه‌، ڕێکه‌وته‌ له‌گه‌ڵ جێژنی پیرۆزی قوربان و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانی ئیسلامی نوقمی جێژن و شادییه‌ .

ئینجا بانگەوازێکی ئاسمانی وەھا بە سەر مینادا پژا کە : ئەی ئیبراھیم، دڵ لە ئیسماعیلت ببڕە ھەتا عەتاوبەخشینم بەسەر ھەرێمی ئەمەگداریت دا ببارێنم؛ مینا قوربانگەی ئەوینە، سەرزەوینی تاعەت و بەندایەتی و قوربانی، ھێمای ملکەچ بوون لە بەرامبەر فەرمانی یار بە بێ ھیچ جۆرێک بۆچی و لەبەرچی.


لەمێژە وا باوە ھەرکە بانگەشەی ئەوینداریی کرد، ئەوینەکەی داوای گیانی شیرینی لێ دەکات و ئەویش خۆی لەو داخوازییەی نادزێتەوە. ئێستاش خەلیل بە فەرمەنی حەبیبی خۆی شیرین تر لە گیان،ھەموو ھەست و نەست و دڵخۆشییەکانی ئەم دنیایەی بەسەر دەستەوە بە نیازی قوربانی کردن بەرە و ئاستانەی خۆشەویستە تاقانەکەی دەبات.
ھێشتاش دەنگی مەلائیک دەگاتە گوێ کە چلۆن کاس و سەرسوزماو چاویان بڕیوەتە پانتایی زەوی.

قوربان؛ جێژنی ئیبراھیمە و بە ئیبراھیم بوون

یاڕەب ئەوە ئیبراھیم چییەتی و بە نیازی چیە؟ تۆبڵێی ئەو خەنجەرە تیژەی لە ملی سۆمای چاوەکانی، ئیسماعیلی خۆشەویستی خۆی بنێت؟ داخۆم گەرووی تاقانە کوڕەکەی دەبڕێت؟
بەڵام ئیبراھیم ئەویندارێکە کە کۆت و تەوقی پێوەبەستران و گیرۆدەبوون لە ڕۆحە بەرزەفڕەکەی دادەماڵێ و تۆوی گومان و دوو دڵی لە خۆی دوور دەخاتەوەو بەوپەڕای سەبرو تاقەتو برھوونەوە زنجیری سۆزی باوکایەتی دەپچڕێنێ و بە خەنجەرە تیژەکەی دەستی ئامادەی قوربانی کردن دەبێت. ئامادە گەڕاندنەوەی ئەو ئامانەتەی کە ڕۆژگارێکی نەک ھێندەش دوور پێی بەخشرابوو.

وێنەیێکی جوان لە حاجیەکان لە کاتی نوێژکردن

قوربانی کردن و بەخشین لە جێژنەکە

جێژنی قوربان، جێژنێکە تایبەتە بە ھەموو موسڵمانان کە تێیدا گەردن ئازایی و جەژنە پیرۆزە لە یەکتری دەکەن و بە شیرینی دەمی یەکتر شیرین دەکەن ، جیاوازییەکی تر ئەوەیە کە لەم جەژنەدا زۆر دەکرێت ئەویش خێر و قورباییە ، جەژنەکە ڕۆژێکی کە حاجیان لەو ڕۆژەدا لە کێوی عەرەفە دەوەستن کە گرنگترین پایەی ئەنجامدانی حەجە و جیاوازیکەری نێوان حەج و عەمرەیە ، لەو ڕۆژە مووسڵمانان بەیانیەکەی دەچن بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جێژن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان.

قوربان؛ جێژنی ئەو دڵانەی کە چۆڵگەی خۆشەویستی تاقانەیە

قوربان؛ جێژنی ئیبراھیمە و بە ئیبراھیم بوون، واز ھێنان لە ھەست و نەستی دنیایی و ئاوێتە بون لە گەڵ یاردا.
قوربان؛ جێژنی ئەویندارانە و جێژنی ئەو دڵانەی کە چۆڵگەی خۆشەویستی تاقانەیە.
جێژنی قوربان لە ھەموو ڕێڕەوانی ئیبراھیمی خەلیل موبارەک و پیرۆز بێت.

ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان له‌ گشت موسڵمانان و هه‌موو گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆز ده‌کات .

 

 

 

 

Sep 01, 2017 10:16 Asia/Tehran
بۆچوونت