• لەدایک بوونی ئیمام موسا کازم(ع)

ئه‌بولحه‌سه‌ن موسا ئیبنی جه‌عفه‌ر(ع) ئیمامی حه‌وتەم له‌ ئه‌ئیمه‌ی ئه‌سنا عه‌شه‌ر(ع) و نۆهه‌مین مه‌عسوم له‌ چارده‌ مه‌عسومه‌، ئه‌و حه‌زره‌ته‌ له‌ ئه‌بوا(شوێنێک له‌ نێوان مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌) له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ حه‌وتەمی سه‌فه‌ری ساڵی 128 یا129ی کۆچیی مانگی له‌ دایک بووه‌.

له‌به‌ر ئیماندار بوون و عیباده‌تی ناسراوه‌‌ به‌ (العبد الصالح) و به‌ هۆی زانست و خۆراگریی و سه‌بر و له‌سه‌رەخۆبوونی له‌ کاتی کێشه‌ وگرفت و خه‌م و مه‌ینه‌تیی زه‌مانه‌دا، ناودار‌ بووه‌ به‌ کازم(ع). ئه‌و حه‌زره‌ته‌  به‌ نازناوی وه‌ک ئه‌بو ئیبراهیم، ئه‌بوعه‌لیش ناودار بووه‌. دایکی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ حه‌میده‌ که‌نیزێکی خه‌ڵکی مه‌غریب و یا ئاندۆلۆس (ئیسپانیا) بوو،‌ ناوی باوکی حه‌میده‌یان ساعید مه‌غریبی(بربری) وتووه‌.... براکانی دیکه‌ی ئه‌و ئیمامه‌ له‌و خاتوونه،‌ ئیسحاق و موحه‌ممه‌د دیباج بوون.

گڵکۆی پیرۆزی ئیمام موسا کازم(ع)

ئیمام موسا کازم (ع) هێشتا منداڵ بوو که‌ فه‌قیھه‌ ناوداره‌کانی وه‌ک ئه‌بو حه‌نیفه‌ پرسیاریان لێده‌کرد و لێی فێری زانست ده‌بوون، دوای کۆچی دو‌ایی بابی به‌ڕێزیان  ئیمام سادق(ع) له‌ساڵی 148ی کۆچی دا،  له‌ ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا گه‌ییشته‌ پلەی ئیمامه‌ت و 35 ساڵ رێبه‌رایه‌تیی و ویلایه‌تی شیعه‌کانی به‌ ئه‌ستۆوه‌ بوو. ئیمامی حه‌وتەم(ع) به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ره‌وایات و حه‌دیسه‌کان و ئه‌حکام  و زیندووکردنه‌وه‌ی داب ونه‌ریتی باوکی به‌ڕێزی و بارهێنان و رێنمونیی شیعه‌کان، ئیسلامی ره‌سه‌نی پته‌وتر و به‌ هێزتر کرد که‌ به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی باوکی جه‌عفه‌ر ئیبنی موحه‌ممه‌د(ع) رێک وپێک و به‌ هێز کرابوو وسه‌ره‌ڕای  بوونی که‌ندو کۆسپی زۆر له‌ سه‌ر رێگای جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌ ئیلاهییه‌کانیدا، ئه‌وه‌نده‌ی خۆراگریی کرد هه‌تا گیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخت کرد.

ساڵهاتی له‌ دایک بوونی ئیمام موسا کازم(ع) پیرۆز بێ.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) بەئامادەبوون لە مزگەوتەکان، تەکیەکان و شوێنە مەزهەبییەکانی دیکە، ڕێوڕەسمەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمامی حەوتەمی شیعەکان بەڕێوە دەبەن.

گڵکۆی پیرۆزی ئیمام موسا کازم(ع)

 

وتاردان لەبارەی پلەوپێگەی ئیمامی حەوتەمی شیعەکانی جیهان، بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی و شەربەت و مەولوودی خوێندن، لەوێنەی بەرنامەکانی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام مووسا کازم(ع) لەئێرانی ئیسلامییە.

ساڵهاتی له‌ دایک بوونی ئیمام موسا کازم(ع) له‌ سەرجەم په‌یڕه‌وان و شوێنکه‌و‌تووانی ئه‌و حه‌زره‌ته‌ پیرۆز بێ.

 

 

Sep 11, 2017 10:38 Asia/Tehran
بۆچوونت