• سەرکەوتنی یاریزانانی بالەی ئێران لە بەرامبەر ئیتالیا

هەڵبژاردەی بالەی ئێران توانی لە بەرامبەر ئیتالیادا بە ئەنجامی سێ بەسەر دوو سەرکەوی هەتا دەستپێکی پڕلەشانازیی لەم پێشبڕکێیانە دا هەبێت .

هەڵبژاردەی ئێران بە داڕشتی  سەعید مەعروف، میلاد عەبادی پوور، سەید محەممەد مووسەوی، فەرهاد قائمی، ئەمیر غەفوور و سامان فائزی  یارییەکەیان دەست پێکرد.

یاریزانانی  ئیگور کولاکۆڤیچ  بە ئیمتیازەکانی 25 بەسەر 19،بیست و سێ  بەسەر بیست و پێنج، بیست و هەشت لەسەر بیست و شەش ، بیست و نۆ بەسەر سی و یەک  و پازدە بەسەر یازدە بەرامبەر بە ئیتالیا،  جێگری پاڵەوانەتی ئولەمپیک سەرکەوتن  و وێرای بە دەست هێنانی دوو ئیمتیازی شیرین  توانیان تۆڵەی  شکستی ئەم دواییە لە حەوتەی یەکەمی لیگی جیهانی بکەنەوە .

هەڵبژاردەی  ئێران لە خولی پێشووی جامی مەزنی پاڵەوانانی جیهان لە ساڵی دووهەزاروسێزدەش توانی، سێ بەدوو  ئیتالیا شکست دا بەڵام لە چوار یاری پێشتر لەبەرامبەر هەڵبژاردەی بالەی ئێران شکستی هێنابوو  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە  ئیتالیا بە میدالێکی زێڕ  و دوو میدالیای بورونز  سێیەمین هەڵبژاردەی  پڕ لەشانازی جامی مەزنی پاڵەوانانی ئاسیا دێتە ئەژمار.

Sep 12, 2017 17:59 Asia/Tehran
بۆچوونت