• پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران لە پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی کەم ئەندامانی جیهان

هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی پاڵەوانەتیی کەم ئەندامانی جیهانیان لە پیکەنی چین بە دەست هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیسنا،  هەڵبژاردەی کامپۆندی ئافرەتانی ئێران لە ململانێی فیناڵ دا بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی چین توانی پلەی پاڵەوانەتی  پێشبڕکێکانی تیرۆکەوانی کەم ئەندامانی جیهان بە دەست بێنێ .

هەڵبژاردەی کامپۆندی پیاوانیش لە پێشبڕکێی فیناڵ لەبەرامبەر تاقمی ئیتالیا  دایاننا و پلەی جێگری پاڵەوانەتی  پێشبڕکێکانی  تیروکەوانی کەم ئەندامانی جیهانی بە دەست هێنا.

نوێنەرانی ئێران هەروەها لە  پێشبڕکێکانی  تاقمی میکس کامپۆندیش  توانیان میداڵیای زێوی ئەم پێشبڕکێیانە بە دەست بێنن.

Sep 17, 2017 10:33 Asia/Tehran
بۆچوونت