• زارۆک نزیکترین وشەیە بە خودا

ڕۆژی شازدەی ڕەزبەر ڕێکەوت لەگەڵ ۸ ئۆکتۆبری هەموو ساڵێك لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەك ڕۆژی جیهانیی منداڵان ناسراوە و بەشێوازی جیاواز پێشوازی لەو ڕۆژە دەكرێ، لەهەر وڵاتێكیشدا بە جۆرەها بەرنامەو چالاكی و ئاهەنگی تایبەت، دڵی منداڵان خۆش دەكەن

گەرچی دەستەبەركردنی مافەكانی منداڵ، لە هەر وڵاتێكدا رێژەی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام كۆمەڵناسان جەخت لەوە دەكەنەوە كە زۆربەی وڵاتان بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەیانتوانیوە بە شێوەیەكی بابەتی و زانستییانە پێگەی منداڵ لە كۆمەڵگە و جۆری پەروەردەی تەندروست و زانستی منداڵان دەستنیشان بكەن، گەر ئەوەشیان بە تیۆر كردبێت، بە كردەیی شتێكی ئەوتۆیان بۆ منداڵ نەكردووە، بۆ ئەوەی وەك نەوەی دادێ بتوانن كۆمەڵگەیەكی ئارام و دوور لە توندوتیژییان هەبێت.

ڕۆژی جیهانی منداڵان لە هەولێر بەڕێوە چوو

هەموو ساڵێک بۆ بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە چەکوچۆڵێکی ناڤۆکی و ئاسایی خەرجی زۆر دەکرێت.، لە حاڵێکدا منداڵانێکی زۆر بە هۆی برسیەتی، نەبوونی پێداویستی تەندرووستی، کێشەی خۆراک و هتد، دەمرن. ڕێکخراوی یۆنیسێف ڕایگەیاندووە کە تەنیا بە تەرخان دانی 5 دۆڵار لە ساڵدا بۆ هەر زارۆکێک، ڕێگری دەکرێت لە مردنی لە سەتا 90ی ئەو منداڵانەی وا مردنیان لە چارەنووسدایە و لە ڕاستیدا ئەم بڕە پارەیە تەنیا بووجەی 6 حەوتەی چەکوچۆڵی جیهانە. 

بۆ یەكەمجار لەمێژوودا پەرلەمانی سویسرا دانی بەمافەكانی منداڵاندا ناوە.
سویسرا یەكەم وڵاتی جیهان بووە كە لە ساڵی 1925 ڕۆژی (1/6)ی وەك جەژنی منداڵان دەستنیشان كردووە، بۆ یەكەمجاریش لەمێژوودا پەرلەمانی سویسرا دانی بەمافە سەرەتاییەكانی منداڵان ناوە. دواتر لەچەندین وڵاتی دیكەی جیهانیش وەك رووسیا و چین و كۆریای باكوور سەرجەم وڵاتانی ئەمریكای لاتین جەژنی منداڵان دەستنیشان كرا، لەكۆتایی ساڵانی شەستەكان و سەرەتای ساڵانی حەفتاكانی سەدەی بیستەمیش هەریەك لە سووریا و لیبیا و جەزائیر ئەو ڕۆژەیان بەجەژنی منداڵان ناساند. زۆر وڵاتیش هەن، ڕۆژی دیكەیان وەك ڕۆژی جیهانی منداڵ دەستنیشان كردووە.

Image Caption

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەڕۆژی (20ی تشرینی دووەمی1954) لە وڵاتی سوویسرا یەكەم كۆنگرەی جیهانی تایبەت بەمنداڵانی بەست، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كۆدەنگییەك لەسەر ژیانی منداڵ لەنێوان دەوڵەتە زلهێزەكانی جیهاندا هەبێت و دواتر لە ڕۆژی (20ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989)دا نەتەوەیەكگرتووەكان لەكاتی یادكرنەوەی ڕۆژی جیهانی منداڵاندا بەئامادەبوونی نزیكەی (191) دەوڵەت یاداشتی بەرگری مافەكانی منداڵان مۆركرا .
  منداڵ بە گوێرەی یاسا خاوەن مافە، بەبێ‌ ئەوەی ئەركی یاسایی لەسەر بێت.
منداڵان وەك چینێكی گرنگی كۆمەڵگە هەمیشە شوێنی بایەخپێدانی ڕێكخراوە جیهانیەكان بوون، جا لەسەر ئاستی نەتەوەیی بێت، یان خۆجێی بێت، بێگومان قۆناغی منداڵی گرنگی خۆی هەیە، چونكە یەكێكە لە هەستیارترین ‌و گرنگترین قۆناغەكانی ژیانی تاكەو تەمەنی منداڵی ئەو تەمەنەیە كە دەرگای هاتنە ژوورەوەی مرۆڤە بۆ ساتەوەختەكانی ژیان، یاساش هەمیشە گرنگی بەهەموو مرۆڤێك دەدات، بەجۆرێك هەر مرۆڤێك ئەگەر ئەركێكی لە ئەستۆدا بێت، لەبەرامبەر ئەركەكەیدا كۆمەڵێك مافی هەیە. بەڵام منداڵ بە گوێرەی یاسا خاوەن مافە، بەبێ‌ ئەوەی ئەركی یاسایی لەسەر بێت.

ئامانجی یاسا، پاسەوانیكردن‌و پێدانی ماف‌و ئەركە بەگشت چین‌و ڕەگەزێكی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، چ منداڵ بێت، یان تازەلاو، یان گەنجێكی پێگەیشتوو، یاخود پیرو بەتەمەن بێت.

شیعر خوێندنەوەی مێهری ڕاستی 10 ساڵان لە مەریوان ببینن :

 

Oct 08, 2017 11:30 Asia/Tehran
بۆچوونت