• سەرکەوتنی پڕ لە گۆڵیی تازە لاوانیی ئێران لە جامی جیهانی تۆپی پێی

تیمی تۆپی پێی تازە لاوانیی ئێران لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی لە هێد، تیمی ئەڵمانیای شکست داوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، تیمی تۆپی پێی تازە لاوانی ئێران رۆژی سێ شەممە لە دووهەمین یاری خۆی لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی تۆپێ پێی تازە لاوان کە بە میوانداریەتیی هیندستان بەرێوە دەچێت، بەرەو ڕووی ئەڵمانیا بوویەوە و لە ئاکام دا توانیی بە ئەنجامی چوار بە سیفر  ئەو تیپە شکست بدات . تیمی تۆپی پی تازەلاوانی ئێران رۆژی هەینی بەرەو ڕووی تیپی کاستاریکا دەبێتەوە . تازە لاوانیی تۆپی پیی ئێران کە لە یەکەمین ڕکابەریی خۆیان دا تیپی نیشتمانی گینەیان بە ئەنجامی ٣ بە یەک شکست دابوو ، هەر ئێستا بە ٦ پشک لە سەرووی خشتەی گرووپی C دایە.

 

 

Oct 11, 2017 09:01 Asia/Tehran
بۆچوونت