• خەڵات پشکی سینەماگەرانی کوردی ئێرانی لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی دوای ٧ رۆژ چالاکی و نمایشی ١٧٠ فیلم شەوێ ڕابردوو بە بەخشینی خەڵات بەسەر فیلمە سەرکەوتووەکاندا کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی 1ی ئاکتەوبر چالاکییەکانی دەست پێ‌کرد، و پاش نمایشدانی ١٧٠ فیلم لە ٦٢ وڵاتی جیهان و بەشداریی 136 فیلم بە بەشی کێبەرکێوە، شەوی ڕابردوو بە بەخشینی خەڵات بەسەر فیلمە سەرکەوتووەکاندا کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا و لەمناوە سێ دەرهێنەری کوردی ئێرانی خەڵاتەکانی باشترین کورتە فیلمی نیشتمانی، باشترین دەرهێنەری کورتە فیلمی نیشتمانی و خەڵاتی سینەماتۆگرافی-یان مسۆگەر کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لیژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشییە ئەمیر غوڵامی بۆ دەرهێنانی فیلمی "بینای ژمارە ١٣"، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشییە کورتە فیلمی "جانتا خوساوەکە" لە دەرهێنانی ئەشکان ئەحمەدی و هەروەها خەڵاتی سینەماتۆگرافی بەخشییە فیلمی "هەنارم بۆ تەکاندویت" لە دەرهێنانی جەمیل مفاخری.

ئەنجامی داوەریی و بەخشینی خەڵاتەکانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بە گوێرەی خوارەوەیە:

* بڕوانامەی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی نیشتمانی کە لەلاین کۆمپانیایی مەستی فیلمەوە ئامادەکرابوو، بەخشرایە عەتا حەمە ساڵح.

* خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی نێونەتەوەیی درایە فیلمی "a day for women".

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەیی نیشتمانی بەخشرایە هونەرمەند تارق تۆفیق بۆ فیلمی "unknown steps".

* خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی"the pink house".

* خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی نێونەتەوەیی، بەخشرایە فیلمی"foreign body".

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەزموونی بەخشرایە"my clay conception"لە دەرهێنانی زانیار محەمەد.

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن بەخشرایە"dead horses"لە وڵاتی ئیسپانیا.

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە کورتە فیلمی "جانتا خوساوەکە" لە دەرهێنانی ئەشکان ئەحمەدی.

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێونەتەوەیی بەخشرایە کورتە فیلمی "buffet".

* خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ کورتە فیلمی نێونەتەوەیی بەخشرایە کورتە فیلمی "golden time".

* خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ کورتە فیلمی نیشتمانی بەخشرایە ئەمیر غوڵامی بۆ دەرهێنانی "بینای ژمارە ١٣".

* خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی ناوخۆیی بەخشرایە "kurdish dream war or peace"لە دەرهێنانی کەی بەهار.

* خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی نێونەتەوەیی بەخشرایە فیلمی"qamar".

* خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە"elena vaska".

* خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە"simon the younger"

* خەڵاتی سینەماتۆگرافی لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی فیلمی درێژ، درایە فیلمی "هەنارم بۆ تەکاندویت" لە دەرهێنانی جەمیل مفاخری.

شایانی باسە ئەمساڵ فاتمە موعتەمێد ئاریا ڕەزا دەرمیشیان ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوەی ئێرانی، نوێنەرانی ئێران لە لیژنەی داوەرانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی بوون.

 

Oct 12, 2017 12:55 Asia/Tehran
بۆچوونت