• تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا

تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بردنەوەی میدالیای زێڕ بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

تیمی کانۆپۆلۆی پیاوانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دوا کێبەرکێی کانۆپۆلۆی پاڵەوانەتیی ئاسیا، لە مالێزی ، تیمی ژاپۆنی بە دەرەنجامی شەش بە پێنج بەزاندو میدالیای زێڕی بردەوە.

تیمی کانۆپۆلۆی ژنانی ئێرانیش لە دوا قۆناغ دا یارییەکەی بە تیمی تایپەی چین  دۆڕاند و بە بردنەوەی میدالیایەکی زیو بوو بە جێگری پاڵەوانی ئاسیا.

کانۆپۆلۆ وەرزشێکی گروپییە کە بە تۆپ دەکرێت و ئاوێتەیەکە لە وەرزشی واتێرپۆلۆو بەلەمسواری کە لە سەر ئاو ئەنجام دەگرێت.

Nov 12, 2017 16:52 Asia/Tehran
بۆچوونت