• قۆناغی  هەڵبژاردن کۆتایی  پێ هات ، هەموو   تیمەکان  کە چوونە جامی  نەتەوەکانی  ئاسیا - ئێران لە گرووپی یەکەم

ئەو تیمگەلەی کە توانیان بڕونە قۆناغی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیا دیاریکران و تیمی ئێران لە پاڵ تایلەند ئوزبەکستان و چین تایپە چووە گرووپی یەکەم .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر ، قۆناغی هەڵبژاردنەکانی فووتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە بەڕێوە بردنی کێبەرکێکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کۆتایی پێ هات و شازدە تیمی ئامادە بوو  لەو کێبەرکێیانە  دیاری کرا .

ریزبەندی جامی نەتەوەکانی ئاسیایش بەم جۆرە دیاری کرا .

گرووپی یەکەم :چین تایپە - ئێران - ئوزبەکستان - تایلەند

گرووپی دووهەم :ڤیەتنام -قێڕقیزستان - ژاپۆن ئێراق

گرووپی سێهەم :چین  -لۆبنان تاجیکستان ئەردەن

گرووپی چوارەم : مالزیا  بەحرەین کۆریای باشوور  میانمار

بەم جۆرە ئیمکانی هاوگرووپ بوونی  ئێران  لە گەڵ تایلەند و ئوزبەکستان نیە  بەڵام  مەترسیدارترین  خەنیمی  تیمی  نیشتمانی  وڵاتەکەمان   لە قۆناغی  سەرەتایی  دەتوانێ  تیمی  ژاپۆن بێت  کە لە گرووپی  دووهەم دایە .  کێبەرکێکانی  جامی نەتەوەکانی ئاسیا   لە 17  هەتا 29  ڕێبەندان  بە میوانداریەتی  چین تایپە  بەڕێوە دەچێت .

Nov 13, 2017 17:56 Asia/Tehran
بۆچوونت