• کۆچی دڵتەزێنی ٢ پالەوانی تازەلاوی ووشو لە کرماشان

سەرۆکی فیدراسیۆنی ووشو کۆچی دوایی ٢ تازە لاوی پالەوانی ووشو لە شاری سەر پێڵی زەهاوی پشتڕاست کردەوە .

 مەهدی عەلی نەژاد لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ هەواڵنێری هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفەزیۆنی ئێران وتی: فاتیما و ئەمیر حسەین ڕەزایی خووشک و برای ووشو کاری تازە لاوی سەرپێڵی زەهاوی بوون کە لە شێوازی خوان چوان میدالیایان هەبوو و بەداخەوە لە بوومەلەرزەی چەند رۆژ لەمەو بەرلە ڕۆژئاوای وڵات گیانی خۆیان لە دەست داوە. هەر وەها ٢ داوەر و ڕاهێنەری ووشوی ئێرانیش لەم بوومەلەرزەیە دا بنەماڵەی خۆیان لە دەست داوە .  ئەو وتیشی: سەر پێل زەهاو یەکی لە ناوەندە سەرەکییەکانی ووشوی ئێرانە کە پالەوانی زۆر ڕادەستی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکات . خاوەنی مێدالای زێری گەنجەکانی جیهانیش خەڵکی ئەو شارەیە .

 سەرۆکی فێدراسیۆنی ووشو بە ئاماژە دان بە یارمەتی فیدراسیۆنی ووشو بە بوومە لەرزە لێدراوانی رۆژئاوای وڵات وتی: مەریەم هاشمی پالەوانی پێشووی هەڵبژاردەی ووشوی خاتوونان کە دانیشتووی کرماشانیشە وەکوو نوێنەری فیدراسیۆن بڕیارە ئەمڕۆ یارمەتییەکانی پێشکەش کراوەی کۆمەڵەی ووشو بگەێنێتە دەست بوولەرزە لێدراوان .

Nov 15, 2017 11:16 Asia/Tehran
بۆچوونت