• بەشداری سپانیا ، ئۆکراین وئازەربایجان لە فوتبالی لێوارەیی پرشین کاپ

دوهەمین خۆل لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی فوتباڵی لێوارەیی پرشین کاپ بە بەشداری سێ تیمی دەرەوەیی لە مانگی رێبەندان لە پارێزگەی بوشێهر بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، دوهەمین خۆل لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی فوتباڵی لێوارەیی پرشین کاپ لە حەوت هەتا نۆی ڕێبەندانی ئەمسال بە میوانداری پارێزگەی بوشێهر ویانەی پارسی باشوور بەڕێوەدەچیت. هەرلەم پێناوەدا تیمەکانی بەشداری کار لەم کێبەرکییانەدا دیاری کران کە تیمەکانی نیشتمانی سپانیا ، ئوکراین ،ئازەربایجان لەمەڕڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قوتابیانی ئوکتاویولە بوشیهر ئامادە دەبن. یەکەمین خۆل لەم پێشبرکییانە دا ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە بەشداری تیمەکانی ئیتالیا، ئوکراین وپۆلۆنیا بەڕێوەچوووپاڵەوانەتی تیمەکانی نیشتمانی فوتباڵی لیوارەیی وڵاتەکەمان کۆتایی پێ هات. 

Jan 09, 2018 16:06 Asia/Tehran
بۆچوونت