• کورتە هەواڵی وەرزیشی

ئامادەبوونی بەدمینتۆن بازی کرماشانی لە جامی نێودەوڵەتی وەلفەجر .

بەڕێوەبەری  کوڕی بەدمینتۆنی پارێزگەی کرماشان  باسی ئامادەبوونی کچە وەرزشکاری کرماشانی کرد لە ئوردوی هەڵبژاردەی بەدمینتۆنی ئێران بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی نێونەتەوەیی جامی فەجر  .

هومەن رەوشەنی  رۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا وتی  : ئاتنا  حەمیدی فەر   بەدمینتۆن بازی کرماشانییە کە  بانگ کراوە بۆ ئوردوی  هەڵبژاردەی بەدمینتۆنی ئافرەتانی ئێران  .

ناوبراو وتیشی   : یەکەم  قۆناخی  ئوردوی ئامادەیی  هەڵبژاردەی بەدمینتۆنی  کچانی ئێران  لە بیست و دوو  هەتا بیست و حەوتەمی بەفرانبار  لە شوێنی کەمپی  ئەم فدراسیۆنە بەڕێوە دەچێت.

 

پێشبڕکێ زۆرخانەیی پاڵەوانەتی ئێران  لە مەشهەد دەستی پێکرد.

پێشبڕکێی زۆرخانەیی پاڵەوانەتی وڵات  ڕۆژی چوارشەممە بە  ئامادەبوونی هەشت  تیم لە پارێزگە جۆربەجۆرەکان لە هۆڵی شەهید بەهەشتی  مەشهەد  دەست پێ دەبێت  .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  عەباس  جەلیلیان  سکرتێری  شاندی پاڵەوانەتی و زۆرخانەیی خوراسانی ڕەزەوی  لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئەم  ڕووداوە  وەرزشییە وتی  : کێبەرکێکان بەشێوەی  تاقمی و لە بەشی گەورەساڵان  دا بەڕێوە دەچێت و پارێزگەکانی ئیسفەهان ، یەزد ، قوم ، خوراسانی ڕەزەوی  ، مازەندەران ، خوراسانی باشوور، کوردستان و کرماشان لەودا بەشدارن  .

 

ئێسکی بازی  ئەلبورزی  پلەی دووهەمی پێشبڕکێکانی  لیکی نێودەوڵەتی ئێسکی بە دەست هێنا

ئێسکی بازی  ئەلبورزی  توانی  پلەی دووهەمی  پێشبڕکێکانی لیگی نێودەوڵەتی  ئێسکی بە میواندارەتی   پیستی دەربەند  بە دەست بێنێ  .

سەرۆکی  شاندی ئالپاینی ئەلبورز   ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ  ئیرنا وتی  : یەکەمین  خولی  پێشبڕکێکانی  لیگی نێدەوڵەتی ئێسکی ئالپاین بە ئامانجی  بەدەست هێنانی  پشک و سەهمیەی ئولەمپیکی دووهەزارو هەژدەی کۆریای باشوور  بە میواندارەتی پیستی دەربەند  بەڕێوە چوو.

 سادق کەلهوڕ  وتی  : لەم خولەی  پێشبڕکێکان  سەید مورتەزا جەعفەری  ئێسکی بازی ئەلبورزی توانی  پلەی  دووهەم لە لقی  مارپیچی بچووک بە دەست بێنێ  .

Jan 10, 2018 16:34 Asia/Tehran
بۆچوونت