•  ئێران ، بوو بە  پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیا

تیمی نیشتمانی فوتساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران توانی بە سەرکەوتن لە هەمبەر تیمی فوتساڵی ژاپۆن بگاتە پلەی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا .

 تیمی  نیشتمانی  فتساڵی  کۆماری ئیسلامی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە لە یاری  جام ینەتەوەکانی  فووتساڵی  2018ی ئاسیا   لە تایوان ،  تیم  ژاپۆنی  چوار بە سیفر  شکست دا . تیمی فوتساڵی  ئێران لە حاڵێکدا  پلەی  پاڵەوانیەتی  ئەو خولەی لە کێبەرکێیەکانی  جامی نەتەوەکانی  ئاسیا  بە خۆی تەرخان دا  کە  بەرلەوە و لە چواردە  خولی  ڕابردووی   ئەوکێبەرکێیانە  11  جار توانی   پلەی  پاڵەوانیەتی  بە خۆ تەرخان بدات .  تیم  فووتساڵی  ژاپۆنیش  دوو جار  پلەی  پاڵەوانیەتی  کێبەرکێیەکانی  جامی نەتەوەکانی  ئاسیای   وەدەس هێنا .  بەرلە دیداری  بەرلە کۆتایی  جامی   نەتەوەکانی ئاسیا  لە تایوان  تیمی  فووتساڵی  ئوزبەکستان  لە دیداری    ڕیزبەندی  لە هەمبەر   ئێراق توانی  سەربکەوێت و   لە  پلەی  سێهەمی    ئاسیادا  ڕاوەستا .

Feb 11, 2018 16:59 Asia/Tehran
بۆچوونت