• تەندرووستی بۆ هەمووان

یەكێك لە گرینگترین باسەكان لە وڵاتانی جیهاندا كە سەرەنجی زۆریشی پێ دەدرێ پرسی تەندرووستی گشتییە كە ڕۆڵ و دەورێكی كارا دەگێڕێ لە دەستەبەری گەشەی پاوەجێ.

ڕێكخراوی تەندرووستیی جیهانی

ڕێكخراوی تەندرووستیی جیهانی یەكێك لە دامەزراوەكانی ڕێكخراوی نەتەوەكانە و بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بگەنە مافی خۆیان واتە سەرترین ئاستی تەندرووستی، وەدی هاتووە. ئەم ڕێكخراوەیە لە ساڵێ 1950 بەم لاوە، ڕۆژی 7ی ئەپریلی وەك ڕۆژی جیهانیی تەندرووستی ناودێر كردووە.

دروشمی ئەمساڵ واتە 2018 ی ئەم ڕێكخراوەیە تەندرووستی بۆ هەمووان بە مانای گشت داگر بوونی تەندرووستی لە هەموو شوێنێكدایە.

دروشمی ئەمساڵ واتە 2018 ی ئەم ڕێكخراوەیە تەندرووستی بۆ هەمووانه

گشت داگر بوونی تەندرووستی هەنگاوێكی گەورەیە كە بێتوو دەستەبەر بێ دەسڕاگەیشتنی خەڵك بە خزمەتگوزاری و ڕاژەكاری تەندرووستی كە كەمتەرخەمی لەوبارەوە گرینگترین هۆكاری مردنی ئینسانەكانە بە دواوە دەبێ و ئەبێتە هۆی ئەوەی دڵنیا بن لە ئاست وەرگرتنی خزمەتگوزاری بە كوالیتیی باڵا.

ئێران وەكوو یەكێك لە سەركەوتووترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی تەندرووستیی جیهانی لەمەڕ دۆخی تەندرووستی لە ئێراندا باس لەوە دەكات كە ئێران لە بوارگەلێكی گرینگی وەكوو دابەزینی لەسەتا 96ی ڕادەی مردنی دایكان زۆر سەركەوتوو بووە بە چەشنێك كە ئێران لەم پەیوەندییەدا وەكوو یەكێك لە سەركەوتووترین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.

دۆخی تەندرووستی لە ئێران

لە لێكدانەوەی ڕێژە و ئامارەكانی 2016، ئێران لە نێوان 188 وڵاتی جیهان لە پلەی 104دا بوو كە بە سەرەنجدان بە هەنگاوە نوێیەكان پلەی ئەم وڵاتە بە شێوەیێكی بەرچاو هەڵكشاوە و گەیشتووەتە پلەی 69ی جیهان.

 

Apr 07, 2018 09:58 Asia/Tehran
بۆچوونت