• بەلژیک _ فەرەنسا ئەمشەو لە نیوەفیناڵ

ئەمشەو یەکێک لە دوو تیمی شاز و لێهاتووی فەرەنسا و بەلژیک، دەبنە یەکەم فیناڵیستی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا؛ ئەو دوو تیمەی کە هەردووکیان شیاوی چوونە فیناڵن و ئەو ڕێگای تا ئێستا پێواویانە نیشان دەدات هەرکامەیان بگاتە فیناڵ بەختێکی زیاتری دەبێ لە ئینگلیز یان کورواسی بۆ پاڵەوانەتی لە مۆندیاڵی ٢٠١٨.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سەحەری کوردی؛ کاژێر ٢٢:٣٠ ئەمشەو بە کاتی تاران لە یەکەم یاریی قۆناغی نیوەفیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا، دوو تیمی هەڵبژاردەی فەرەنسا و بەلژیک پێکەوە دەچنە مەیدان. ئەوە سێهەمین یاریی نێوان ئەو دوو تیمە لە مێژووی مۆندیاڵی جیهانی بووە.

یەکەم جار ساڵی ١٩٣٨ بوو کە فەرەنسا توانی بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە خەنیمەکەی خۆی بباتەوە.

دوەم جار ساڵی ١٩٨٦ ئەو دوو تیمە بەرامبەر بە یەکتری چوونە مەیدانەوە کە کەڵەشێرەکان لە زەربەی پناڵتیدا توانیان خەنیمەکیان بە چۆکدا بێنن.

ئێستا سێهەم یاریی نێوان ئەم دوو تیمە گەلێک هەستیارە لەبەر ئەوەی کە بڕیارە ئەمشەو یەکێک لە تیمەکانی قۆناغی فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا دیاری بکرێ.

Jul 10, 2018 13:03 Asia/Tehran
بۆچوونت