• یانەی ڕاکردنی

یانەی ڕاکردنی بەخشینی ئەندامی کوردستان لە کێبەرکێی پاڵەوانی گەورە ساڵان ۷ میدالیای زێڕ و دوو زێو و یەک بڕۆنزیان لە دوو بەشی پیاوان و ژنان بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، کێبەرکێی ڕاکردنی  گەورە ساڵان لە نێوان ئەندامانی بەخشینی ئەندامی ئێران بە بڵاو کردنەوەی میدالیای کەسە براوەکان کۆتایی پێهات.

لەم کێبەرکێیانە ۲۱ وەرزشوان لە سەرتانسەری ئێران بەشداریان کرد و لە شاری تاران پێکەوە کێبەرکێیان کرد.

یانەی کوردستان بە ٦ وەرزشوان بە سەرپەرەشتی و ڕاهێنەری سۆران محەمەدی بەشداری ئەم کێبەرکێیانەی کرد و دواجار توانی ۷ میدالیای زێڕ و دوو زێو و یەک بڕۆنز بە دەست بهێنن.

محەمەد ڕەسوڵی، وەرزشوانی کورد لە دوو بەشی ٨۰۰ و ۱٥۰۰ مەتر توانی دوو میدالیای زێڕ بباتەوە. سادق محەمەدی دوو میدالیای زێڕ و زێو، سالار ئیسماعیلی میدالیایەکی زێو و فواد خوڕەمیش میدالیایەکی بڕۆنزی بردەوە.

لە بەشی کچانیش سورەیا عەبدولمەلەکی دوو زێڕ و گەلاوێژ دارخاڵ دوو زێڕ و زێوێکی لەم کێبەرکێیانە بۆ کوردستان بردەوە.

کێبەرکێی ڕاکردنی بەخشینی ئەندامانی سەرتانسەری ئێران لە ڕۆژانی ۱٥ بۆ ۱۷ۍ پوشپەڕ لەتاران بەڕێوە چوو.

Jul 10, 2018 15:51 Asia/Tehran
بۆچوونت