• کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە زرێباری مەریوان

نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئێدارەی لاوان و وەرزشی کوردستان، ئەمڕۆ بەیانی نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی بە کار کرد.

ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری ٦۰ مەلەوان لە ۱۱ پارێزگای ئێران دەستی بە کار کردووە و پنج کێلۆمەتر لە درێژایی ئاوی زرێبار مەلەی تێدا دەکرێت.

یانەی کوردستانیش بە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان بەشداری کردووە.

کێبەرکێی مەلەوانی ئاوە سرووشتییەکای ئێران خولی نۆهەمیەتی کە لە زرێباری ەریوان بەڕێوە دەچێت.

Jul 11, 2018 21:15 Asia/Tehran
بۆچوونت