• نوێنەری گۆڕەپان ومەیدانی ئێران لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی فەنلەند گەیشتە قۆناخی فیناڵ

نوێنەری لاوی گۆڕەپان ومەیدانی ئێران بە شکاندنی ڕیکۆردی نیشتمانیی ڕاکردنی٤٠٠مەتر لە ڕەوتی حەڤدەیەمین خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی لاوانی جیهان، گەیشتە فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.

لەڕەوتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی لاوانی جیهان لە "تەمپر"ی فەنلەند، "مەهدی پیرجەهان" نوێنەری لێهاتووی ئێران لە ململانێکی سەرسووڕهێنەردا وێڕای شکاندنی ڕیکۆردی نیشتمانیی لاوانی ئێران لە٤٠٠مەتری بە لەمپەر، توانی بەزەمانی٥٠.٩٨چرکە قۆناخی پێش فیناڵ بەرەو قۆناخی فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە تێپەڕێنێ.

قۆناخی فیناڵی٤٠٠مەتری بەلەمپەر سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە دەچێ. نوێنەری لاوی گۆڕەپان ومەیدانی ئێران رۆژی پێنج شەممە بە تۆمارکردنی کاتی٥٢.١٨چرکە لە قۆناخی پێشەکی بۆ خولی پێش فیناڵ سەرکەوت.

حوسێن رەسولی، مەحموود مەنسوری(هاویشتنی دیسک)، مەهدی پیرجەهان(٤٠٠مەتری بەلەمپەر) و میلاد ناسح جەهانی(٤٠٠مەتر) چوار یاریزانی تیمی نیشتمانین کە پاش تۆمارکردنی ڕیکۆردی ڕێژەی پێویست لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی لاوانی ئاسیاو ڕکابەرییە ناوخۆییەکان، بەرەبەشی ئامادەبوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی فەنلەندیان بەدەست هێنا.

ڕکابەرییەکانی گۆڕەپان ومەیدانی پاڵەوانەتی لاوانی جیهانی٢٠١٩ی فەنلەند چوارشەممەی ڕابردوو لەو وڵاتە دەس پێ بوو و هەتا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامە.

سەرپەیڤ

Jul 14, 2018 08:03 Asia/Tehran
بۆچوونت