ڕۆژی جیهانیی شیری دایک
لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە شیری دایک گرنگترین خۆراکە بۆ منداڵ و چەندین سودی تەندروستی هەیە.
لە یەکەمی مانگی ئووتی 1990ی زایینی، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، لە جڤینێک لە شاری فلۆرانسی ئیتالیادا، جاڕنامەیێکی لە پێناو پاڵپشتی لە هەنگاوی تێرکردنی منداڵان بە شیری دایک بڵاو کردەوە، بۆیە هەموو ساڵێک لە یەکەم تا حەوتەمی ئووتی، وەکوو حەوتەی جیهانی شیری دایک ناودێر کردووە.

شیری دایک باشترین و تۆکەمترین خۆراکە بۆ منداڵان تا تەمەنی شەش مانگی و تا ئەو تەمەنە منداڵ پێویستی بە هیچ شتێکی دیکە تەنانەت ئاویش نییە.
شیری دایک ئانتی بادییەکی یەگجار بە هێزە کە منداڵ لە بەرامبەر زۆر نەخۆشی وەک شەکرەی منداڵان، نەخۆشییەکانی دڵ، کۆئەندامی هەرس، شێرپەنجە، کێشەی هەناسەدان وچڵک و عفونەت و ... دەپارێزێ. جگەلەوەش کاریگەری هەیە لە سەر تەرکیز و بیر وزەینی منداڵ. ئەو منداڵانەی شیری دایک دەخۆن بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەی شیری ئیشک یا شیری مانگا دەخۆن کەمتر تووشی گرفتی رەفتاری دەبن و لە گەوەرسالیش کەمتر تووشی قەڵەویی و بەرزبوونەوەی زەختی خوێن و کۆلۆسترۆڵی خوێن و زۆر نەخۆشی دیکە دەبن.

شیاوی باسە دوای تەمەنی دووساڵان دەبێ منداڵ لە شیر بکەینەوە لەبەر ئەوەی زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی لە دەست دەدا و جگەلەوەش رێگە لە ئیشتیای منداڵ بۆ خواردنی خۆراکی دیکە دەگرێ.
بۆ چهندین ساڵه زانایان ههوڵی ئهوهیان داوه ئهوه بسهلمێنن كه بۆچی شیری دایك باشترین خۆراكه بۆ منداڵ و دواتر بهم ئهنجامه گهیشتن كه شیری دایك 200 مادهی خۆراكی تێدایه كه یارمهتی سیستمی بهرگری لهش دهدات و دەبێتە هۆی گهشه و تهندرووستی لهشی منداڵ. شیری دایك خاوهنی چهند پێكهاتهیهكه كه به ئاسانی ناتواندرێت كۆپی بكرێت و جێگرهوهیهكی بۆ دابنرێت.

شیر پێدان به منداڵ مهترسی تووش بوون به هەناسە سواری و ههستیاری و قهڵهوی و جۆرهكانی شێرپهنجهی تایبهت به قۆناغی منداڵی دوور دهخاتهوه. سوودهكانی ئهم شیر پێدانه به ههمان شێوه بۆ دایكانیش گرنگی ههیه.
بایەخی شیری دایک لە ئیسلامدا
لە حاڵێکدا ساڵانێکی زۆر نییە کە مافی منداڵان و بابەتگەلێکی وەکوو جاڕنامەی مافی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنی مافی زارۆکان، سەرەنجی هەمووانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە، ئایینی پیرۆزی ئیسلام چەند سەدە لەمەو پێش سەبارەت بە مافی زارۆکان قسەی کردووە. ڕەسووڵی خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) سەبارەت بە بایەخی شیری دایک بۆ تێر کردنی منداڵان فەرموویەتی: "هیچ شیرێک بۆ منداڵ، باشتر لە شیری دایک نییە."