• کورتە هەواڵی وەرزیشی

گەیشتنی مسی سونگون لە جامی یاریگەکانی فوتساڵی ئاسیا - سامانی قودس چووە نێو ئوئیسکای ئیسپانیا - هەڵبژاردەی باسکەی سێ کەسی چوو بوو ڕۆژاوای ئاسیا

گەیشتنی مسی سونگون لە جامی یاریگەکانی فوتساڵی ئاسیا

هەڵبژاردەی مسی سونگونی وەرزقان بە شکست دانی هەڵبژاردەی ئارمی قرقیزستان  گەیشتە قۆناخی بەرلە کۆتایی  پێشبڕکێکانی فوتسالی ئاسیا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری تۆپی پێ و فوتساڵی تاقمی وەرزشی  پەیامنێرانی لاو، هەڵبژاردەی مسی سونگونی وەرزقان ئەمڕۆ لە چوارچێوەی  یارییەکانی قۆناخی بەرلە کۆتایی پێشبڕکێکانی  جامی یاریگەکانی  قوتسالی ئاسیا  توانی هەڵبژاردەی قرقیزستان  بەئەنجامی هەشت بەسەر سێ  شکست  بدات و بە هاسانی بگاتە قۆناخی بەرلە کۆتایی جامی یاریگەکانی فوتساڵی ئاسیا  . 

تەقی زادە دوو گوڵ  و عرووجی و عەسگەری سێ گوڵیان بۆ مسی سونگون کرد  و هەروەها کادیرۆف  و تاکو دووگوڵیان بۆ ئێرەمی قرقیزستان لێدا .

 

سامان قودوس چووە ئوئیسکای ئپسانیا 

ئەرتێرەی ئێرانیی یاریگەی  ئوسترسوند سەرنجام  چوو بۆ لالیگا  هەتا یاری کردن لە یەکێک لە بەناوبانگترین  پێشبڕکێکانی  ئەورووپا  تاقی بکاتەوە  . 

بەپێی ڕاپۆرتی وەرزشی سێ، سامان قودوس  کاپیتانی ئێرانیی ئوسترسوند و باشترین ئەستێرەی مانگی ڕابردووی لیگی سوید، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو چووە نێو یەکێک لە بەناوبانگترین لیگەکانی ئەورووپا  هەتا لەمەوبەدوای شایەتی یارییەکانی لە لالیگا بین  . 

 

هەڵبژاردەی باسکەی  سێ کەسەی ئێران چوو بۆ ڕۆژاوای ئاسیا

هەڵبژاردەی باسکەی سێ کەسەی کوڕان بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی ئاسیا چوو بوو لوبنان  . 

هەڵبژاردەی باسکەی کوڕانی ئێران بەمەبەستی بداشریکردن لە پێشبڕکێکانی بە دەست هێنانی پشکی ئاسیا چوو بۆلوبنان   هەتا لە نۆزدەی  گەلاوێز لەگەڵ خەنیمەکانی ڕۆژاوای ئاسیا د ا  پێشبڕکێ بکات.

 

 

Aug 08, 2018 21:05 Asia/Tehran
بۆچوونت