• درەوشانەوەی فیلمێکی ئێرانی لە فستیڤاڵی

کورتە فیلمی"تاریکی" لە ئێران، بوو بە کاندیدای ئامادەبوون لە بەشی پێشبڕکێی چل و دووهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆی کەنادا.

کورتە فیلمی "تاریکی" بەرهەمی "سەعید جەعفەریان" سینەماکار و "ڕامبۆد جەوان" ئامادەکار، ماوەیەک لەمەوبەریش لە بەشی پێشبڕکێی کورتەفیلمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی "کەن" ی فەڕانسە، بەشدار ببوو.

فستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ وەک یەک لە فستیڤاڵگەلی پلە ئەی(A) ی جیهانی و گرینگترین ڕووداوی سینەمایی ئەمریکای باکوور دێتەئەژمار.

فستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ٢٠١٨ لە بەرواری شەش هەتا ١٦ی سیتپەمبەر لەو شارە بەڕێوە دەچێ.

Aug 10, 2018 16:43 Asia/Tehran
بۆچوونت