• سیامەندی رەحمان بەربژاری باشترین وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا و ئوقیانوسیە

سیامەند رەحمان وەرزشوانی شنۆیی بوو بە بەبژاری باشترین وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسایی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا و ئوقیانوسیە

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بە پێی راگەیاندنی لیژنەی نیودەوڵەتیی بەرزکردنەوەی قوررسایی پارائۆلەمپیک ، سیامەندی رەحمان  بوو بە بەربژاری باشترین وەرزشکاری بەرزکردنەوەی قورسیایی ئاسیا و ئوقیانوسیەی ژاپۆن .

لەم رکابەریانەدا کە حەوتەی راردوو بە میوانداریی ژاپۆن بەڕێوەچوو ، لە پۆلی سەرووی 107 کیلۆدا سیامەند رەحمان بە بەرزکردنەوەی قورسایی 280 کیلۆیی ، بە  مەدالیای زێڕ گەیشت .

لە راپرسیی راگێندراو کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ئەنجام ئەدرێ ، دوو بەرزکەرەوەی قورسایی چین لە پۆلەکانی 45 و 139 کیلۆ و رەسوڵ موحسین بەرزکەرەوەی قورسایی عێراقی لە پۆلی 72 کیلۆش دێنە بەرچاو .

Sep 16, 2018 11:48 Asia/Tehran
بۆچوونت