• تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاوی ئێران، ئەمریکای بەزاند

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاوی ئێران،لە یەکەم هەنگاودا ئەمریکای بەزاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنیی ئێران،تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاوی ئێران لە یەکەم یاریی خۆی دا لە کێبەرکێکانی کاپی نێوان کیشوەریی 2018 ی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بەرەوڕووی تیمەکەی ئەمریکا بووەوە کە لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی هەشت بە یەک سەرکەوت.

لەم یارییەدا موحەممەد مورادی بە دوو گۆڵ و موسلیم مەسیگەر، موحەممەد ئەحمەدزادە، موستەفا کیانی، عەلی میرشکاری، موحەممەد مەعسومی زادە و ئەمیرحسەین ئەکبەری هەر کامەو بە گوڵێک ئێرانیان گەیاندە قۆناغی سەرکەوتن.

شاگردەکانی ئۆکتایۆ لە گروپی دووهەم لەگەڵ تیمەکانی ئەمریکاو تاهیتی و ڕووسیادا هاوگروپن.

Nov 07, 2018 16:30 Asia/Tehran
بۆچوونت