• لاریجانی : مافی چوونەدەر لە بەرجام بۆ ئێران پارێزراوە

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران سەبارەت بە درێژەی ڕەوتی بەرجام وتی : ئەگەر لە درێژەی بەرجام بەرژەوەندیەکانی ئێران دابین نەکرێت مافی چوونەدەر لە تاران بۆ بەرجام پارێزراوە .

عەلی لاریجانی  ڕۆژی دووشەمە  لە دانیشتنە هەواڵێکدا  سەبارەت بە درێژەی   وتووێژەکان  لە گەڵ  ئوروپاییەکان  سەبارەت بە درێژەی بەرجام  وتی :  ئوروپاییەکان  دەبێ  بگەنە  بڕیارێکی  یەکجاری و پرسەکانی هاوپەیوەند بە  ڕێگاچارەی  دارایی  بێنە  ئاراوە  ؛ ئەو پرسە پەیوەندی بە   ئێف ئەی تی ئێفەوە  نیە .  سەرۆکی مەجلسی  ئێران  وتیشی : ئەگەر بێتوو   وتووێژەکان لە گەڵ ئوروپا  ئاکامی نەبێت  سەبارەت بە درێژەی کار لە چوارچێوەی بەرجام بریار ئەدرێت .  ناوبراو  وەبیریشی هێنایەوە : ئورووپاییەکان  سەرەڕای  چوونەدەری  ئەمریکا لە بەرجام سوور بوون لەسەر  درێژەی ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکان  و ڕێکارگەلێکیشیان بۆ  درێژەی  ئەو  هاوکاریە ڕادەست کردووە  بە ڵام  لە کردەوەدا کەمتەرخەمی دەنوێنن . لاریجانی سەبارەت بە ئەگەری  ئەنجام دانی  وتووێژەکانی نێوان  ئێران و ئەمریکا  بە دوای   ڕاگەیندرانی  ئامادەیی سەرۆک کۆماری  ئەمریکا بۆ وتووێژی بە بێ   شەرت و مەرج  ئەو پرسەی  بە ڕێگاچارەیەکی  لاواز وەسف کرد  و وتی   ئەمڕۆکە بوار   بۆ  وەها وتووێژێک خۆش نیە  بە ڵام ئەمریکیەکان سەرەتا دەبێ  بە گەڕانەوە بۆ بەرجام نیاز پاکی خۆیان بۆ  وتووێژەکان بسەلمێنن کە هەڵبەت  وەها نیشانەیەک لە ڕەفتار و وتاری ئەمریکادا نیە .  سەرۆکی مەجلسی ئێران  هەروەها  بە وتنی ئەوەی کە   تاران نەیاری  دابەشکرانی یەمەنە  وەبیریشی هێنایەوە : هەر ئەو جۆرەی   کە ئێران نەیاری  دابەشکرانی ئێراق بوو  و لاگری لە دەوڵەتی بەغدا دەکرد  ئێستاش نەیاری  دابەشکرانی یەمەنە چۆنکوو   ئەو پرسە خەسار لە ناوچە ئەدات .

سەرپەیڤ

Dec 03, 2018 18:27 Asia/Tehran
بۆچوونت