• دەستپێکی چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێونەتەوەیی بۆبۆکاپ لە دوورگەی کیش

چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی بۆبۆکاپی ئازادی ئێران و دووهەمین خولی پێشبڕکێکانی ئاسیا - ئوقیانوسیە لە دوورگەی کیش لەباشووری ئێران، دەستپێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەرباری  تیمەکانی ئێرانی ، تیمگەلێک لە ڕووسیا، سەنگاپوور، مالیزی، چین و ژاپۆن لەم خولەی پێشبڕکێیانە ئامادەن.

هەڵبژاردەی روبوکاپی ئێران لە پێشبڕکێکانی خولی پێشوو لەبەشی  گەورەساڵان توانی پلەی سێزدە بە دەست بێنێ .

چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی بۆبۆکاپی ئازادی ئێران و دووهەمین خولی  پێشبڕکێکانی ئاسیا و ئوقیانوسیە لە بەشی خوێندکاری هەتا نۆیەمی دیسەمبەر بەڕێوە دەچێت.

Dec 07, 2018 16:52 Asia/Tehran
بۆچوونت