Dec 11, 2018 20:22 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی هەڵکەندنی تونیلی باغانی

ئۆپراسیۆنی هەڵکەندنی تۆنیلی باغان بە دڕێژایی هەزارو٨٨٤ مێتر وبە حسێب کردنی ڕێگاوبانەکانی دەوروبەری بە دڕێژایی یەک هەزارو٩٤٣ مێتر وەکوو گەورەترین تونێل لە ڕۆژئاوای وڵاتە دایە.

ئۆپراسیۆنی جێ بەجێ کرانی هەڵکەندنی تونیلی باغان لە ٢٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ دەسپێکراو لە کەمتر لە ١٦ مانگ کۆتایی پێ هات ودرێژایی ئەم تونیلە دە مێتر وپەنجا سانتی مێترە وبەرزاییەکەیشی پێنج مێتر وهەشتا سانتی مێترە. ئەم تونیلە وێڕای کەم کردنی حەوت کیلومێتر ڕێگای پڕلە پیچ وگەوەی مێحوەری کۆنی" سنە - مەریوان" لە پێکدادان وکارەساتی بالای ئەم مێحوەرە بەشێوەی بەرچاو کەم دەکاتەوە. جادەی ئێستاکەی سنە بۆ مەریوان بە ١٢٥ کیلومێتر درێژایی ، پێچ وگەوەی جۆربەجۆری هەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە جادەی نوێی سەرەڕای کەم کرانی ٢٥ کیلومێتر دڕێژایی ڕیگا ، ماوەیی زەمانی هاتووچوو لە سنەوە هەتا مەریوانیش نێزیک بە ٧٥ دەقە کەم دەبیتەوە.

بۆچوونت