Dec 15, 2018 18:08 Asia/Tehran
  • ئێران ، پاڵەوانی چواردەهەمین خولی کاراتەی جامی ئێران

لە چواردەهەمین خولی پێشبڕکێ جیهانیەکانی کاراتەی جامی ئێران (شێوازی شوتوکان) تیمی ئێران پلەی پاڵەوانیی ڕکابەرییەکانی بەخۆتەرخان دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، چواردەهەمین خولی ڕکابەرییەکانی کاراتەی جامی ئێران زەوی بەئامادەبوونی ٧٠٠ وەرزشکار (١٢٠یاریزانی بیانی) لە وڵاتانی ئێران، ئەرمەنستان، کۆریا، گورجستان، ئەفغانستان، ئازەربایجان، عێراق و پاکستان لە بەشی پیاواندا بەڕێوە چوو و تیمی ئێران پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا، عێراق بوو بە دووهەم و تیمی ئەرمەنستان لە پلەی سێهەمدا ڕاوەستا.

لەو پێشبڕکێیانەدا، "زەبیحوڵڵا پورشەیب" ، "بەهمەن عەسگەری"، "هامون درەفشی پور"، "مەهدی خودابەخشی" لە ئێران، لەگەڵ فینالیستانی ئەو پێشبرکێیانە، کەوتنە ململانێ.

چواردەهەمین خولی پێشبڕکێی جیهانی جامی ئێران زەوی(شێوازی شۆتۆکان) لەڕۆژانی هەینی و شەممە لە تاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت