Jan 08, 2019 20:21 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی کۆنفرانسی

چوارەمین جڤینی ساڵانەی (RAISINA) "رایسینا" بەئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و فەرهەنگییەکانی جیهان لەوان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پایتەختی هیند دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، بڕیارە لە جڤینی رایسینا کە لەمڕۆ سێ شەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە دێهلی نوێ بەڕێوە دەچێ، کێشەو گرفتەکانی دەیەی داهاتووی ئاسیاو جیهان و ڕێگاچارەکانی تاووتوێ بکرێ.

شەش سەت کەسایەتیی نەوەدو سێ وڵاتی جیهان ئامادەی ئەو جڤینە نێونەتەوەییە دەبن.

"محەممەد جەوادی زەریف"  وەزیری دەرەوەی کۆمار ئیسلامیی ئێران جگە لە ئامادەبوون لەو جڤینە لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی بەشداربووش، دیدار و وتووێژ دەکا.

 

بۆچوونت