Jan 09, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • ژاپۆن 3 - تورکمەنستان 2

هەڵبژاردەی ژاپۆن لە یاری یەکەمی دا لە موندیاڵی گەلانی ئاسیای 2019 لە بەرامبەر تورکمەنستان دا سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی وەرزیشی ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژاپۆن ئەمڕۆ  کاتژمێری دوو و نیو بە کاتی  تاران لە یەکەم یاری خۆی لە موندیاڵی گەلانی ئاسیا  لە تاقمی ئێف دا  لە یاریگەی ئالی نەهیانی ئەبووزەبی  لەگەڵ تورکمەنستان  یاری کرد و لە نیوەی یەکەم دا گوڵی نەکرد بەڵام تورکمەنستان توانی بە لێدانی کاپیتانەکەی گوڵ بکات و لە نیوەی یەکەم بە ئەنجامی یەک بەسەر سیفر لە ژاپۆن بیباتەوە . 

ژاپۆنییەکان لە نیوەی دووهەم بەبڕشتانە یارییەکەیان دەست پێکرد و توانیان  سێ گوڵ بکەن و تورکمەنستانیش  توانی لە سەر خاڵی پناڵتی گوڵی دووهەم بکات و  لە ئەنجام دا ساموراییەکان  سێ بەسەر سیفر لە تورکمەنستانیان بردەوە  . 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت