Jan 11, 2019 14:50 Asia/Tehran
  • جامی گەلانی ئاسیا، ئیمارات لە گروپی ئەی دا بوو بە یەکەم

هەڵبژاردەی ئیمارات بەسەر کەوتن لە بەرامبەر دابوو بە یەکەمی یاریەکانی جامی گەلانی ئاسیا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، هەڵبژاردەی ئیمارات ، میوانداری ئەم خولەی یاریەکانی جامی گەلانی ئاسیا ، رۆژی پێنجشەممە لە کاژێر حەوت و نیوی ئێوارە بە کاتی تاران لە گروپی ئەی لە دوهەمین یاری لە قۆناغی گروپیی دا رووبەڕووی هەڵبژاردەی هیندستان بووەوە . ئیمارات بە ئەنجامی دوو بە سفر توانی ئەم یاریە بباتەوە  تا بەم سەرکەوتنە ، تیمی میواندار بە ئەنجامدانی دوو یاری و بە چوار خاڵ بکەوێتە سەرووی گروپی ئەی . تایلەند و هیندستانیش بە سێ خاڵ لە ریزەکانی دواتردان و بەحرێنیش بە یەک خاڵ دوای هەموانە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت