Jan 11, 2019 19:08 Asia/Tehran
  • زەینەبی کۆبرا(س) خاتوونی ئەوین و حیماسەت

گەیشتنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەب (س) و ڕۆژی پەرەستار پیرۆز بێت.

شەممە دوازدەی ژانویەی 2019 ڕێککەوتە لە گەڵ پێنجەمی جەمادیەلئەوەلی  ساڵی  1440کوچی، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی زەینەبی کوبرا (س .(

حەزرەتی زەینەب  وەک ئولگوو و هێما بۆ هەموو ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و دژە زوڵم لە هەموو  سەردەمەکاندا بەناو بانگەبەڕێزیان لە پاڵ برای بەڕێزیاندا حەزرەتی ئیمام حسین (ع) خەباتیان کرد لە گەڵ ئه و  ڕەوتی  نەزانی  و چەواشەکاریه ی  کە بەناوی بەرگریی  لە ئیسلام کارەساتی گەورەی کەربەلایان بە دی هینا . حەزرەتی  زەینەب    ئافرەتێکی  هی  دوێنێ   ئەمڕۆ و سبەینێە  چۆنکوو کەرامەتی  ئینسان  بەندایەتی خوداوەند  دادخوازی و شەرافەت  و ئازادە خوازیی  ،  بایخگەلێکن  کە  تەنیا  هی  خولێکی تایبەت  یان کۆمەڵگایەکی تایبەت  نیە .

حەزرەتی  زەینەب    هەموو  ڕۆژێک   دڵی    پڕ دەبوو  لە  میهر و مەعریفەتی   حەزرەتی  ڕەسووڵی  ئیسلام  و لە زانست و بلاغەتی   باوکی  بەڕێزیان  حەزرەتی  ئیمام  عەلی (ع)    کەڵکی وەرگرت   و   ڕۆحی  لە داوێنی    پڕ لە میهر و میهرەبانی   دایکی  خوشەویستیان  حەزرەتی  فاتیمە  (سگەیشتە  کەناری  ئارامش و ئاسایش .

زینەب (س) ڕاهێنراوی بنەماڵەیەکی بەختەوەر و ئاوەزمەند و خودا ناس بوو. هە ڕۆژ دڵ و دەروونی بە هۆی بوونی ڕەسووڵی خودا گیانی تازەی بە خۆوە دەگرت. دلێری لە باوکی و نەجیب بوون لە دایکی بەڕێزی و سێبوری و خۆڕاگری لە برا ئازەیزەکانی ئیمام حەسەن )ع( وئیمام حسەین)ع( فێربوو. لە وەها بارودۆخێک دا بۆ زینەب(س) دەرفەتی ئاشنابوونی زانستەکان و مەعاریفی ئیلاهی و هەروەها تێگەییشتن لە بایخ وبەها بەرزەکانی ئەخلاقی بۆ  دابین کرابوو.

زینەب (س) قورئانی پیرۆزی ڕاڤە دەکرد، و لە ڕۆژانێک کە ئیمام عەلی (ع) لە کوفە دا دەژیا ئەم خاتوونە مەزنە کۆرێکی تایبەتی لە ماڵی خۆی دا بەڕێوە دەبرد و قورئانی پیرۆزی بۆ ئافرەتان ڕاڤە دەکردەوە. هەر وەها خوتبەی زۆری لە شام و کوفە بەیان کردووە وزانستوەرێکی زۆر ئەم خوتبەیانەیان تەرجمە و لێکداوەتەوە.

 بەڕێزیان  دوای  شەهادەتی    حەزرەتی  ئیمام حسین)ع(  خوی    ئەرکمەند  بە پاراستنی  گیانی   ئیمام سەجاد  (ع(  زانی  و هەر بەو بونەوە  لە دژوارترین  دۆخدا   لە هەمبەر  جەنایەتکاران  ڕاوەستا و لە پاڵ  ئەو حەزرەتە  بە وتەگەلی  دەمکوتکار،  دوژمنانی   ئیسلامی  ڕیسوا  کرد.

  ڕێکخراوی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی  ئێران گەیشتنی ساڵڕۆژی  لە دایک بوونی  حەزرەتی  زەینەبی کوبرا (س) ئافرەتی   قارەمانی  ئیسلام لە هەموو  موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان  پیرۆزبایی دەکات .

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت