Jan 14, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • قاسمی : ئێران لە هەمبەر هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانەدا کاردانەوە پیشان ئەدات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانە دژی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێران ، کردەوەی پێویست ئەنجام ئەدات .

بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە پرێس کونفڕانسێکدا  لە گەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە کاردانەوە بە هەڵوێستەکانی ئەمریکا و فەڕانسا لە حاند کردەوەی ئێران لە ئاستی

بوشایی  ئاسمان و گەردوون و ناردنی سەتەلایت لە گەڵ مووشەکەکانی سازکراوی ئێران وتی :چالاکیەکانی ئێران بە پێچەوانەی هیچ کام لە بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ وێنە بڕیارنامەی 2231 نیە . قاسمی سەبارەت بە ڕەفتارە توندئاوژەکانی  بڕێک لە وڵاتانی  ئوروپایی  دژی ئێران و دواخستنی   چەن مانگەی ئوروپا بۆ جێ بە جێ کرانی  فەرمانی دارایی ناسراو بە   ئێس  پی وی   دوای چوونە دەری   ئەمریکا  لە بەرجام وتی : ئورووپاییەکان هیوادارن درەنگ یان زوو  بگەنە ڕێگاچارەیەکی  دارایی پێویست و پەیامەکانیش نیشاندەری  ئیرادەی ئورووپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی  ئێس پی وییە  بەڵام بە توندی لە ژێر گوشاری دەوڵەتی ئەمریکا دان . وتەبێژی دەزگەی  دیپلۆماسی ئێران سەبارەت  بە بەڕێوە چوونی   دانیشتنی دژە ئێرانی بە ناو ئاشتی و ئاسایش  لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە میوانداریەتی  هاوبەشی ئەمریکا و لەهێستان لە وارشۆ  وتی : ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی  گەمژەی  کوشکی سپی سیاسەتگەلێکی تایبەتیان دەس پێی کردووە  ئەوان هەوڵ ئەدەن لە پەیوەندیی  دەرەوەیی ئەوان  کێشەگەلێک  بە دی بێنن و نەهێڵن ئوورووپا درێژە  بە ڕێگاکەیان بدەن . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران لە وڵام بە پرسیاری هەواڵنێری  دەرەوە سنووری سەبارەت بە سەفەری  موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران و شاندی هاوڕێ بۆ هێند وتی : ئەو سەفەرە بنیاتنەر  پۆزێتیڤ بوو  و بە ڕێککەوتنە بە دی هاتووەکان  پەیوەندی نێوان دوو وڵات لە خوڵی نوێدا پەرە دەستێنێ . وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران وتیشی  ئێران و هێند لە مێژودا  هاوکاری و پەیوەندی زوریان بووە و  هیوادارین لە د اهاتووشدا  هاوکاری دوو وڵات لە بواری  سیاسی و ئابووریشدا  پەرە بستێنێ . قاسمی سەبارەت بە  سیاسەتەکانی ئەمریکا  لە ناوچە  و بەرنامەی چوونەدەری سەربازی ئەو وڵاتە لە سووریاش وتی : سیاسەتی  ئەمریکا  لەناو بردنی ژێرخانەکانی وڵاتانی ئیسلامیە ، ئەوە لە حاڵێکدایە  کە ئەوان تووشی  سەرلە شێواوی بوونە بە جورێک کە بووەتە هۆی  ڕاگەیاندنی وتەگەلێکی دژ بە یەک . وتەبێژی  دەزگەی دیپلۆماسی ئێران  بە وتنی ئەوەی کە ئێران هیچ بنکەیەکی  سەربازی لە سووریادا نیە و بە خواستی  فەرمی  دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ یارمەتی بە خەبات بە دژی تڕوڕیستان ، ئامادە بوونی موستەشاریان لەو وڵاتەدا بووە  وتیشی : بێ گومان سیاسەتەکانی  ئەمریکا لە ناوچە لە ڕووی خێرخوازیەوە بو خەڵکی ناوچە نەبووە  و نابێت و بۆ چەسپاندنی سەقام و دامەزراندنی ئاسایشی  ڕژیمی داگیرکاری  قودس لە پێناو  تێک شکاندنی  ژێرخانەکانی  وڵاتانی ئیسلامی هەنگاو هەڵدەگرێت .

سەرپەیڤ

بۆچوونت