Jan 19, 2019 19:41 Asia/Tehran
  • ساڵیادی شەهید بوونی گه‌وره‌ خاتوونی هه‌ر دووک جیهان

حەزرەتی فاتیمەی زارا س دوای هەژدە ساڵ ژیان بە هۆی زوڵمی بەرفراوانی دەسەڵاتدارانی ئەوکات وڕەنج وخەمی کۆچی دوایی باوکی حەزرەتی محەممەد س بە ڕوایەتێک لە سێزدەی جەمادی الئەول ویاسێهەمی جەمادی السانی ساڵی یازدەی کۆچی مانگی شەهید کرا.

ڕێ و ڕەسمی تازیەباری و شینگێڕی شەوی شەهید بوونی حەزرەتی فاتیمە(س) لە سەرانسەری ئێران

ژیانی خاتونی گه‌وره‌ی ئیسلام هه‌رچه‌ند له‌ سه‌ردرمی لاویدا گه‌یشته‌ پاییزی ژیانی، هه‌ر له‌و ماوه‌ کورته‌دا، وانه‌ گه‌لێکی بۆ شوێنکه‌وتوانی خۆی به‌ جێهێشت. یه‌کێک له‌و  وانانه‌ی که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری  ژیانی پربه‌ره‌که‌تی فاتیمه‌ی مه‌رزیه‌ (س) بەردەوام و بێ وچان بوو هه‌وڵ و تێکۆشانیان سه‌باره‌ت به‌ ئایین بوو.

مه‌زلومییه‌ته‌که‌ی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی سدیقه‌ی تاهیره‌دا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت رووداوه‌کانی پاش کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئه‌کرم(ص)، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و مه‌زلومییه‌ته‌ به‌رده‌وامانه‌ش به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک بوون و‌ ئه‌ویش ئیمانداری و پایه‌درای له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی ره‌سه‌نه‌.

ڕێ و ڕەسمی تازیەباری و شینگێڕی شەهید بوونی حەزرەتی فاتیمە(س) لە سەرانسەری ئێران

ئه‌و خاتوونه‌ به‌گوێرەی فەرموودەیەکی ئیمامی سادق(ع) پاش کۆچی دوایی بابی به‌ڕێزێشی، به‌رده‌وام چاوبه‌فرمێسک بوو و دوا به‌دوای یه‌ک، دڵیی له‌ خۆ ده‌بۆوه‌وە و جه‌سته‌ی موباره‌کی لاوازتر ده‌بوو. به‌ڵام وه‌لی و حوجه‌تی ئیلاهی، سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌م و مه‌ینه‌تانه‌ی به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئیلاهی برد و هه‌موو ھەست و نەستی بۆ به‌ هێز کردنی ئایینی خودا و پته‌و کردنی جێ وشوێنی وه‌سی و جێگری ره‌سولی خودا به‌خت کرد.

ڕێ و ڕەسمی تازیەباری و شینگێڕی شەهید بوونی حەزرەتی فاتیمە(س) لە سەرانسەری ئێران

حه‌زره‌تی  فاتیمه‌ی زه‌هرا(س) له‌ کاتی کۆچی دوایی ره‌سولی خودا(ص) جارێک چوو بۆ مزگه‌وتی نه‌به‌وی و خوتبه‌ی خوێنده‌وه‌، خوتبه‌یه‌ک که‌ گه‌وره‌یی و مه‌زنایه‌تی که‌لامه‌که‌ی ئه‌ستونه‌کانی مزگه‌وت و عه‌ڕشی ئیلاهیی هه‌ژاند. ده‌چنه‌ کوێ له‌ کاتێکدا کتێبی خودا به‌ره‌رووی ئێوه‌یه‌. کتێبێک که‌ بابه‌ت و ناوه‌رۆکی‌ ئاشکرا و ده‌ستوره‌کانی دره‌وشاوه‌ و نیشانه‌کانیشی روون و دیارن‌.

حه‌زره‌تی فاتیمه(س)‌ له‌ ته‌واوی ژیانی خوێدا بانگەوازێکی دوو پات ده‌کرده‌وه‌. هاواری سه‌رنجدان به‌ ئایینی خودا، ئه‌و شته‌ی که‌ ویستی خودایه‌و  فه‌رمانی پێداوه‌. هاواری وریا بوونی موسوڵمانان بۆوه‌ی رێگای ره‌سه‌نی ئایین ون نه‌که‌ن و ئه‌و ترس و دله‌ڕاوکێیانه له‌ سه‌رده‌مێ پڕ له‌ نەھامەتیی پاش پێغه‌مبه‌ری نازدار (ص) تا کاتی عوروجی مه‌له‌کوتی حه‌زره‌تی زه‌هرا(س) بوو به‌ شێوازی هاواری‌ راگه‌یاندنی مه‌زلومییه‌تی ئه‌میره‌لمۆئمنین عه‌لی(ع) و وه‌بیرهێناه‌وه‌ی مافه‌ پێشێل کراوه‌که‌ی که‌ نیشانه‌ی پێشێل کردنی ئاینی خودا بوو.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت