Feb 10, 2019 17:36 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیەتی ئێران لە دەستەی  96 کیلوگرامی پێشبڕکێیەکانی قورسایی هەڵگری تایلەند

کیانووش ڕوستەمی قورسایی هەڵگری دەستەی 96 کیلوگرامی ئێران بە ڕێکوڕدی تێکڕای 371 کیلوگرام لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی قورسایی هەڵگری جامی پاشایەتی تایلەند چووە پلەی یەکەم .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا  لەو دەستەیەدا نوێنەرانی کوریای باشووری  و هێند بە ڕیز   پلەی دووهەم و سێهەمیان دەس خست .   کێبەرمێیەکانی  نێونەتەوەیی قورسایی هەڵگری جامی پاشایەتی  تایلەند  وەک یەکێک لە قوناغەکانی هەڵبژرادنی   یاریەکانی  ئولەمپیکی 2020ی توکیو  لە وڵاتی تایلەند  خەریکە بەڕێوە دەچێ . کیانووش  ڕوستەمی  وەک تەنیا  نوێنەری  ئێران لەو کێبەرکێیانە ئامادەن .

بۆچوونت