Feb 10, 2019 17:36 Asia/Tehran
  • کۆتایی کاری بۆکسورەکانی  ئێران لە مەجارستان بە دەس خستنی سێ مێداڵیا

تیمی نیشتمانی بوکسی ئێران لە تورنومنتی نێونەتەوەیی 2019ی مەجارستان مێداڵێکی زێڕ و دوو مێداڵیای بوڕونزی دەس خست .

بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیسنا ، تورنومنتی نێونەتەوەیی بوکس 2019ی مەجارستان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمەی هەفتەی ڕابردوو دەس پێکراوە و ڕۆژی  شەمە بیستەمی  ڕێبەندانی  1397 کۆتایی پێی هات .بوکسورەکانی تیمی نیشتمانی  ئێرانیش لەو کێبەرکێیانە ئامادە بوون  و لە کۆتاییدا  دەستیان گەیشت یە  مێداڵیایەکی زیو و دوو مێداڵیای بوڕونز . بەم جورە  لە کێشی  64 کیلوگرامدا  موسلم مەقسوودی  سەرەتا  نوێنەری مەجارستانی  شکست دا  و   لە دوو هەمین  پێشبڕکێی خۆی بە شکستی  خەنیمی کرواسی گەیشتە فیناڵی ئەو کێبەرکێیانە .  هەروەها ڕۆژی هەینیش  شاهین مووسەوی  نوێنەری کێشی ژێر 75 کیلوگرام و ئومید  ئەحمەدی سەفا  نوینەری   کێشی ژێر 52 کیلوگرامی   تیمی نیشتمانی  بوکسی ئێران  بە شکست دانی خەنیمەکانی خۆی لە یاری  ڕیزبەندی   دەستی گەشت بە دوو مێداڵیای   بئڕونزی  ئەو خولە لە کێبەرکێیەکان .

بۆچوونت