Mar 17, 2019 16:37 Asia/Tehran
  • ئیستقلال باشترین، تراکتۆر باشترین تیمی بێ دۆڕاندن و سپاهان دۆڕاوی حەوتە

حەوتەمین حەوتە لە نیو وەرزی دووهەمی لیگی سەرتر خەریکە پێ وشوێن دەگیردرێ و ڕووداوەکانی ئەم حەوتەیە بووە هۆی ئەوەی ڕکابەری لە سەرووی خشتەی ڕیزبەندی زۆر هەستیار بێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لە حەوتەی حەوتەمی لیگی سەرتری ، تەنیا دوو یاری ماوەتەوە و لە شەش یاری ئەنجام دراو، هەڵبژاردەکانی مودەعی سەرووی خشتەی ڕیزبەندی کراو، کەوتوونەتە ڕکابەری  .

لەنێوان چوار تاقمی ئیدیعاکەری ئیستقلال، پرسپولیس و تراکتورسازی و سپاهان تەنیا سپاهان لەم حەوتەیەدا سەرنەکەوت  هەتا یاریزانانی  قەڵعە نوی سەرباری 

ئەنجامی وەک یەک، تەنیا دۆڕاوی سەرووی خشتە بێنە حیساب.

سەرکەوتنی پرسپولیس بۆسەرووی خشتەی ڕیزبەندی کراو و گەیشتنی ئیستقلال  بە کەمترین  مەودای ئیمتیازی  بۆ ڕیزی دووهەم، بووەتە  هۆی ئەوەی دوای ماوەیەک شایەتی ڕکابەری قووڵی  نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پرسپولیس بین.

ئیستقلال هەروا باشترین تیمی نیو وەرزی دووهەمە و شین پۆشان لەم نیم وەرزە دا حەوت جار یارییان کرد کە شەش سەرکەوتن و شکستێکیان  بەدەست هێنا  هەتا بەم هەژدە  ئیمتیازە باشترین نیوە وەرزی دووەم بن.

تراکتورسازی  بەحەڤدە ئیمتیاز لە نیو وەرزی دووهەم دوای ئیستقلال دووهەمین  تیمی سەرکەوتووە و ئەم تیمە تەنیا تیمە کە شکستی نەبووە لە نیو وەرزی دووهەم دا.

پرسپولیس ، سپاهان و ماشین سازی  تیمەکانی  سەرکەوتووی دیکەی نیووەرزی دووهەمن.

بۆچوونت