Mar 20, 2019 20:20 Asia/Tehran
  • ئێرانییەکان و نەورۆز

جەژنی نەورۆز یەکێ لە گەورەترین و کۆنترین داب و نەریتەکانە وا لە سەردەمانی کۆنیی مێژووی کۆمەڵایەتی ئێران بەیادگار ماوەتەوە و لە ڕێکخراوەی فێرکاری زانستی و فەرهەنگی ڕێکخراوەی نەتەوەکان"یونێسکۆ" وەکوو کەلەپووری فەرهەنگی و مەعنەوی مرۆڤ تۆمار کراوە.


هۆی بەردەوام بوونی ئەم دابە مێژووییەی ئێرانی کە بە بڕوای زۆرێک لە کارناسان یەکێ لە گەورەترین میراتەکانی مەعنەوی مرۆڤە، لە تایبەتمەندی ئەخلاقی و ئینسانیی ئەم نەریتە ئەتوانین بدۆزینەوە. ڕێو ڕەسمی نەورۆز پەیوەندی ئینسانە لەگەڵ سروشت لەمەڕ ڕێزگرتن لە زاتی تاقانە بوونی خوداوەند.

هەرساڵ بە نزیک بوونەوەی نەورۆز بە هاسانی شۆرو شادیی خەڵک لە شارو گووندەکانی ئێران بەرچاو دەکەوێت.گەشتیارانێک کەلە ڕۆژانی نەورۆز سەردانیی ئێرانیان کردووە چالاکی و شادی گشتی خەڵک لەم ڕۆژانە داکارتێکەری زۆری بووە بە سەرئەوان دا و وەک دابێکی جێی ڕێز باسیان لێکردووە.

 

چاندنی سەوزەی تایبەت بە نەورۆز هەر لە سەردەمانی کۆنەوە لە نێوان بنەماڵە ئێرانییەکان دا باو بووە.سەوزەی نەورۆزی زۆرتر لە گەنم ،نیسک و ماش ئامادە دەکرێت.چەند ماسی سوور و جوان لە تونگێکی ئاو لە تەنیشت سەوزە سوماق،سەمەنوو، سرکە،سیر،سێڤ،سککە دادەنێن و سفرەکە بەشێوەیەکی جوان بە کەڵک وەرگرتن لەم خوتراکیانە دەرازێننەوە .

یەکێ لە بابەتەکانی مەعنەوی سەر سفرەی حەوت سین دانانی قورئانی پیرۆز و ئاوێنە و دیوانی حافزە.  ئامادەکردنی خواردەمەنی و قوورابی و شیرینی لە وێنەی داب و نەریتەکانی دیکەی نەورۆزە ولە زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران دا باوە. خاتوونان هەرچەشنە شیرینی سۆننەتی تایبەت بە شارەکانی خۆیان ئامادە دەکەن و لە سەر سفرەی خۆیان دایاندەنێن.

کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەرواری سێیشەممە ٤ ڕەشەمەی ١٣٨٨ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ فیڤریەی ٢٠١٠ بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک ڕۆژی ٢١ مارچ ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی خاکەلێوەی لە چوار چێوەی برگەی ٤٩ و لە ژێر سەردێری فەرهەنگی ئاشتی وەکوو ڕۆژی جیهانی نەورۆز تۆمارکرد و لە ڕۆژژمێری خۆی دا نووسی،بە هۆی ئەم کردەوەیە کەبۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەم ڕێکخراوەیە ئەنجام دراوە، نەورۆزی ئێرانیی وەکوو دابێکی نێو دەوڵەتی بە فەرمی ناسێندرا.

بڕیارنامەی نەورۆز لە سەر دەستپێشخەری نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە هاوکاری کۆماری ئازەربایجان،ئەفغانستان،تورکیا،تورکەمەنستان، کازاخستان وقێرقیزستان ئامادە و ئاراستەی کۆگەی گشتی کرا، وێرای ئەمەی کە ٣ وڵاتی هێندستان ئالبانیا و مەقدوونیەیش لە ڕۆژی دەنگ وەرگرتن چوونە ڕیزی ئەو وڵاتانەی وا بڕیارنامەکەیان ئاراستە کردبوو.

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت