Aug 03, 2019 14:22 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر گەورەترین فەرشی یەکپارچەی جیهان لە تەورێز

گەورەترین فەرشی یەکپارچەی 600مەتریی جیهان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیڕان لە پیشانگای نێودەوڵەتیی فەرشی دەسچنی تەورێز، پەردەی لەسەر لادرا.

ئەم فەرشە لە 60 ڕیزدا چنراوە و 70 جۆرە ڕەنگ و 3 تەن کێشی هەیە، ئەم فەرشە لە ماوەی 6 ساڵدا چنراوە.

قاڵیەکانی دەسکاری ئازەربایجان ، زیاتر گەڵاڵەی ئێسلیمی تورەنج و ئێسلیمی لەچکی و تێکەڵاوێک لە گەڵاڵە نەریتیەکانن و قاڵی بە گەڵاڵەی فانتزی و بە رەنگی کەمیش تایبەت بە هەناردە کردن بۆ ئەورووپان.

ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات هەر لە کۆنەوە لانکی سەرەکی چنینی قاڵیە لە جیهاندا و فەرشی تەورێزیش ناوبانگێکی جیهانی هەیە.

پیشانگای نێودەوڵەتی فەرشی دەسچنی تەورێز لە شوێنێکدا بە بەرینایی 10هەزار مەتری چوارگۆشە و پێک هاتوو لە 46 غورفە دانراوە

لەم پیشانگایەدا بەرهەمهێنەرانی فەرش لە پارێزگای ئیسفەهان، گێڵان، قوم، تاران، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی و هەندێك وڵاتی بیانی، ئاسەوار و بەرهەمەکانی خۆیانیان خستووەتە پێش چاوی هۆگرانەوە.

هەروەها لەم پیشانگایەدا 2 فەرشی 600 و 400 مەتری کە بە دەستی هونەرمەندانی تەورێزیەوە چنراون، بۆ یەکەم جارە کە خراونەتە پێش چاوی هەمووانەووە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت