Aug 12, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • پلەی سێهەمی پرهام مەقسود لو لە پێشبڕکیکانی شەترەنجی بەرق ئاسای ئیمارات

پەرهام مەقسود لو پلەی سێهەمی پێشبڕکیکانی بەرق ئاسای ئەلسیاحی دوبەی ئیماراتی بەدەس هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر و بە گیڕانەوە لە پێوەندی گشتیی فیدراسیۆنی شەترەنج ، پەرهام مەقسود لو نوێنەری شەترەنجی ئێران کە بە ڕیتینگی ٢٧٢٩ لە پێشبڕکیکانی بەرق ئاسای ئەلسیاحی دوبەی ئیمارات بەشداری کردبوو لە کۆتایی نۆ خۆل لە  پێشبڕکیکان بە بەدەس هێنانی ٧ خاڵ پلەی سێهەمی ئەم پێشبڕکییانەی بەدەس هێنا. لە پێشبڕکیکانی بەرق ئاسای ئەلسیاحی دوبەی ئیمارات، سالم لە ئیمارات ٢٦٣٠ وجوباوا لە گورجستان ٢٦٩٣ پلەی یەکەم ودوهەمیان بە دەس هێنا. محەممەد ئەمین تەباتەبایی ٢٥٢٨ وپویا ئایدنی ٢٥٤٥ خاڵ  نوێنەرانی ئەم پێشبڕکییانە بوون کە بە شەش ئیمتیاز بەڕیز پلەی ١٢ و١٦ی پێشبڕکیکانیان بە خۆ تەرخان دا. لەم پێشبڕکییانەدا ١١٦ شەترەنج بازلە ٢٧وڵاتی جیهان دەستیان کردە ململانێ.

بۆچوونت