Aug 18, 2019 08:57 Asia/Tehran
  • ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی جیهان؛ ٢ زێر و ٢ برۆنز بۆ ئێران

نوێنەرانی زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی جیهاندا دوو میداڵیای زێر و دوو برۆنزیان بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژی شەممە  و لە کۆتایی ڕکابەرایەتیی پێنج کێشی یەکەمی ڕکابەیاتەیی زۆرانی فەرنگیی لاوانی جیهان، "محەممەد ناقووسی"  و "عەلی ئەکبەر یوسفی" نوێنەرانی کێشی ٧٧ و ١٣٠ کیلۆگرامی ئێران توانیان میداڵیای زێڕ بکەنە مل.

"پوویا دادمەرز" و شاهین بەداغی"ـیش بە ڕیز لە کێشی ٥٥ و ٦٣ کیلۆگرام بوونە خاوەنی میداڵیای برۆنز.

ڕکابەرایەتیی پێنج کێشی یەکەمی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی لاوانی جیهان ڕۆژانی هەینی و شەممە لە شاری "تالین"ی وڵاتی ستۆنیا بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ

بۆچوونت