Sep 30, 2019 09:24 Asia/Tehran
  •  هەشتەمی ڕەزبەر ساڵڕۆژی کۆچیی دوایی مەولەوی شاعێر و عارفی بەناوبانگیی ئێرانی

مەولانا جەلال ئەلدین محەممەد مەولەوی لە هەموو بەرهەمەکانیی دا بە تایبەت مەسنەوی مەعنەوی کە لەئاستی جیهان دا ناوبانگی هەیە ، سەرنجی تایبەتی داوەتە کێشە دەروونییەکان و مەسەلەکانی بناغەیی ئینسان و لەمپەرەکانیی پێشڕووی مرۆڤ.

هەشتەمی ڕەزبەر ساڵڕۆژی کۆچیی دوایی مەولەوی شاعێر و عارفی بەناوبانگیی ئێرانییە . هەر بەم بۆنەوە و بە سەرنج  لە سەرکەوتوو بوونی جیهانیی ئاسەوار و ئەندێشەکانیی ئەم شاعیر و عارفە بەناو بانگە ئێرانییە  چاوێک دەخشێنین بە سەر  ئەندێشەکانیی ئەو لە پێناو ڕزگاری ئینسانی هاوچەرخ.

گڵکۆی مەولەوی لە قونییە

مەولەوی دەلێت یەکێ لە هۆکارانیی ڕەنج و مەینەتی ئینسان زێدەخوازییە.  هەر وەها   دەفەرمێ : ئەشق و ئەوین بە خوداوەند بانترین چێژو ئامانجی سەرەکیی ژیانە لە ڕوانگەی  ئەم شاعیرە ناودارە هەر بۆیە مەولەوی  دەلێت مەزنترین مەبەست و ئامانجێک کە مرۆڤ بە ئاواتییەتی، گەییشتن بە ئەشق و ئەوینی خوداوەندە. بەڕای مەولانا هیچ شیرینی و شەربەتێک خۆشتر لە ئەوینی ئیلاهی نییە ، ئەشق باڵاترین پلەی ناسین و ئاگادارییە کە ئینسان لە ڕەنجی دونیا و خۆ خوازییەکانی ڕزگار دەکاتەوە و گۆڕانی بە سەر دادێنێت و لە خوداوەند نزیکی دەکاتەوە .

 مەولەوی سەرچاوەی هەموو خەم و ڕەنجەکانیی ئینسان بە هۆی " ئاوات وئارەزووی دوور و درێژ" دەزانێت. لە فیە مافی لەم بارەوە دەلێت" هەموو ڕەنجەکان لەوە سەرهەڵ ئەدەنەوە کە بە ئاواتی شتێک بیت و دەستت بەو ڕانەگات، بەڵام ئەگەر ئەم شتەت نەوێت ئیتر ڕەنج نامێنێتەوە".

لە ڕوانگەی مەولەوییەوە شەهوەت یەکێ لە ڕەنجە دەروونییەکانیی ئینسانە.مەولەوی زۆرتری گیرو گرفتەکانیی دەروونی  مرۆڤ بە هۆی شەهوەتەوە دەزانێ  و دەلێت بە هۆی شەهوەتەوە ئینسان ڕۆژ بۆ ڕۆژ لە ڕەهەندی ڕۆحانییەوە دوور دەکەوێت و ڕەهەندی حەیوانیی   جێ ڕەهەندی فریشتە بوونی دەگرێتەوە.

 مەولانا لە سەر ئەم بڕوایەیە کە ئینسان دوای ناسکردنیی هۆیەکانیی دەرد و رەنجی دەگاتە قۆناخیی ناسینی تۆکمە و تەواوی ڕیشەکان و بوارەکانیی کاریگەر لە  سەر ڕەنجی مرۆڤ، دەبێ بێ گومان ڕێشەیان ووشک بکاتەوە و لە تووش بوون بە نەخۆشییەکانیی ڕوحی و دەرونی دیکە پێشگیری بکات.

مەولەوی بڕوای وایە ئینسان بە ڕیازەت دەتوانێی  بەشێک لە ڕەفتارەکانیی سەڵبی خۆی کە سەر چاوەی ڕەنجەکانیی ئەون ڕزگاریی بێت. بە بروای مەولەوی کاتێک ئینسان وڵامیی داوا  و ویستەکانی نەفسانی خۆی نەداتەوە بەرە بەرە کردەوەی سەڵبی لە ناودەچن و بە خاوێن کردنەوەی نەفس و پاڵاوتنی دڵ و دەروون ، ڕوحی ئینسان سووک دەبێت و بەرەولای  خوداوەند باڵدەکێشێت.

 

 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت