Nov 13, 2019 10:34 Asia/Tehran
  • منداڵێکی کرماشانی خەڵاتی نێونەتەوەیی ئاشتیی بردەوە

ئەمیر عەلی ڕەشیدیانی کە ۸ ساڵ تەمەنیەتی دیپلۆمای فەخری کێبەرکێی نێونەتەوەیی "شێوەکاری و پۆستەرەی ناوەندی ئاشتی و هاوکاری"ی وڵاتی ئێسپانیای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کانوونی پەروەردەی هزری منداڵان و میرمنداڵانی کرماشانی لە بردنەوەی دیپلۆمای فەخری کێبەرکێی نێونەتەوەیی "شێوەکاری و پۆستەرەی ناوەندی ئاشتی و هاوکاری"ی وڵاتی ئێسپانیا لە لایەن منداڵێکی ٨ ساڵەی کرماشانی هەواڵی دا.

عەلی ڕەزا حیکمەتی وتی: لەو کێبەرکێیەدا کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ئەمیر عەلی ڕەشیدیان ئەندامی کۆمەڵەی فەرهەنگی - هونەریی کانوونی پەروەردەی هزری کرماشان لە نێوان ٤ هەزار و ١٤١ بەرهەم لە ٢٥ وڵاتی جیهانی توانی ئەو خەڵاتە و دیپلۆمای فەخری ئەو کێبەرکێیانە مسۆگەر بکات. بە وتەی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کانوونی پەروەردەی هزری منداڵان و میرمنداڵانی کرماشان دروشمی ئەو کێبەرکێیە لە ساڵی ٢٠١٨، "فەزا، میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی" بووە.

بۆچوونت