Nov 16, 2019 14:58 Asia/Tehran
  • کچێکی مەهابادی پلەی سێهەمی رکابەریی تێنیسی سەرمێزی وڵاتی دەستخست

بەرپرسی لیژنەی تێنیسی سەرمێزی مەهاباد گوتی: "ئلینا ڕەحیمی" نیشتمان پۆشی شیاوی ئەو شارستانە توانی پلەی سێهەمی پاڵەوانی هەڵبژاردەی پینگ پۆنگی گەنجانی کچی وڵات تایبەت کاتە خۆی .

کەیوان ڕەحمانی ڕۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ  ئیرنا گوتیشی: خولی دووهەمی  گەشتی ئێرانی پینگ پۆنگی گەنجانی وڵات لە ٢٣ـی گەڵاڕێزان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بە ئامادەبوونی ٩٤ ورزشڤانی سەرتری ئەم لقە لە ٣١ پارێزگای وڵات لە ئەسفەهان بەڕێوە دەچێت.

ئەو گوتیشی:لە ڕۆژی کۆتایی ئەم ڕکابەرییانە و لە قۆناخی فیناڵ کەبە ئامادەبوونی چوار وەرزشڤان بەڕێوە چوو"ئیلینا ڕەحیمی" لەمەهاباد دوای شکستی بەرامبەر "کیمیا رۆستەمی" نەیتوانی بڕوات بۆ قۆناخی فیناڵ و لە پلەی سێهەمی هاوبەش هاورێ لەگەڵ "سەبا سەراجی" ڕاوەستا.

 ڕەحمانی گوتیشی: ئەم کچە پینگ پۆنگ بازە مەهابادەییە هەر ئێستا بە ٢ هەزار و ٥١٠ پشک پلەی دووهەمی  گەنجان و بە سێ هەزارو ٣٠٠ پشک پلەی یەکەمی ڕێنکینگی نیشتمانی گەنجانی تێنسی سەر مێزی وڵاتی هەیە.

"ئلینا ڕەحیمی" لەدایکبوونی مەهابادە کەلە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی پینگ پۆنگی وڵات و پێشینەی پاڵەوانی ئێران و ئاسیای میانەی لە کارنامەکەی دا هەیە. 

بۆچوونت