ئه‌یلوول 28, 2020 07:35 Asia/Tehran
  • یانەی نه‌ورۆز بووه‌ پاڵه‌وان

یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ره‌سمى دۆسییه‌ى وه‌رزى رابردووى خوله‌که‌ى یه‌کلاکرده‌وه‌و کاتى ده‌ستپێکى پاڵه‌وانێتییه‌کانى بۆ وه‌رزى رابردووش ئاشکرا کرد .

 

له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى،که‌ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، هادى که‌ریم جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان ئاشکرایکرد، کۆتایى به‌ پرسى وه‌رزى رابردوو هات و تێیدا به‌ پێى ریزبه‌ندى خوله‌که‌ که‌ نه‌ورۆز پێشه‌نگى گرتبوو  له‌و کاته‌وه‌ى خوله‌که‌ به‌ هۆى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا  راگیرا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ته‌واوى ئه‌نجام و ریزبه‌ندیه‌که‌ش دیکۆمێنت ده‌کرێت .

 

جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ روو ، وه‌ک ته‌واوى خوله‌کانى جیهان  هیچ مه‌راسیمێک بۆ پاڵه‌وان سازناکرێت و هیچ یانه‌یه‌کیش دانابه‌زێت .

هاوکات له‌ به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واوى چالاکیه‌کان بۆ وه‌رزى داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ ئاشکرا کرا .

 

رۆژى 26-11-2020  خولى نایابى کوردستان بۆ وه‌رزى نوێ ده‌ستپێده‌کات 

30-11-2020  خولى پله‌یه‌کى کوردستان ده‌ستپێده‌کات 

13-11-2020  فوتساڵى کچان ده‌ستپێده‌کات 

27-11-2020  خولى تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستپێده‌کات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت