• ڕێککەوتنی شاندەکانی ئامادە بوو لە ئاستانە لەسەر پەرەپێدانی ناوچەکانی هێور و هێمن

ئێران، تورکیا و ڕوسیا لە کۆتایی شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە قەیرانی سوریا ڕایانگەیاند بەپێی ڕێککەوتنی چوارەمی مانگی مەی لە وتووێژەکانی پێشوو دا، ناوچەکانی هێورتر و ئەوناوچانەی ئاڵۆزییان تێدا کەمترە لەم وڵاتە چێ دەکەن و ژماری ئەم ناوچانە پەرە پێ دەدەن .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  بەپێی ڕێککەوتنی بە دەست هاتوو  لە کۆبوونەوەی ئاستانە و بە داکۆکی هەموو دەوڵەتانی دەستەبەرکەری  وتووێژەکانی ئاستانە، بڕیاردراوە ناوچە هێورەکان و ئەوناچانەی کێشەیان تێدا نییە  لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی  ، ژومارێک لە بەشی  پارێزگەی باکووری حومس و لازقیە  و هەروەها ئەدلەب، حەما و حەڵەب ،  چێ بکرێت  .

هەروەها بەپێی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕوسیا ناوچەگەلی  کەم کێشە و ناکۆکی  لەباشووری سوریاش  چێ دەکرێت.

شاندەکانی بەشدار لە شەشەمین خولی وتووێژەکانی ئاستانە سەبارەت بە گرینگایەتی چاوەدێری بەسەر یاسا و ڕێسای  کەم ئاڵۆز و بەدوور لە ناکۆکی لە سوریاش  پێداگرییان کرد و ڕایانگەیاند دامەزرانی ناوچەکەم ئاڵوزەکان  لە سوریا بە هیچ لەونێ  بە مانای  هەوڵدان بۆ لاوازکردنی سەروەری و یەکگرتوویی ناوچەکانی ئەم وڵاتە نابێت.

ئەلکساندر لاورنتیف، نوێنەری ڕوسیا لە وتووێژەکانی ئاسیا  سەبارەت بە قەیرانی سوریا وتی  :  ئەم سەنەد وبەڵگانە  داگری ڕێککەوتن لەسەر سەقامگیر بوونی هێزەکان لە ناوچە کەم ئاڵۆزەکان بۆ کونترۆڵ و چاوەدێری بەسەر ئەم ناوچانەیە  .

 هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنرانی هێزی سەربازی بۆ کۆنترۆڵی  ناوچە کەم ئاڵۆزەکان دیاری دەکەن  .

ئەم سەنەد وبەڵگانە  هەروەها هەڵس و کەوتی هێڵیی هێمن و ناوەندەکانی چاوەدێری بەسەر ناوچە کەم ئاڵۆزەکان و هێڵی هێور دیاری دەکەن  .

ئەم سەنەد وبەڵگانە هەروەها چۆنیەتی دامەزراندنی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە سوریا دیاری دەکات  .

ستفان دی میستورا  نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری  سوریاش  وتی  : ڕێکخراوی نەتەوەکان  هەوڵەکانی خۆی درێژە پێ دەدات  و ئەم هەوڵانە  توندتر دەکاتەوە   هەتا بتوانێ  یارمەتی بداتە شارومەندانی سوری لە هەر کوێی ئەم  وڵاتە بە تایبەتی  کەسانێ کە لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیش نین.

ئێمە  هیوادارین  کە جێبەجێ کردنی سەنەدوبەڵگەکان و ڕێککەوتنەکانی شەشەمین خولی  وتووێژەکانی ئاستانە بە کردەوە  ببێتە  هۆی ئاسانکاری  بۆ دەسڕاگەیشتنی شارومەندانی سوری لە هەر کوێی ئەم وڵاتە کە بن بە یارمەتی مرۆیی  .

بڕیاردراوە  خولی دواتری وتووێژەکانی سوریا لە ئاستانە  کۆتایی ئوکتوبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت ولە کۆبوونەوەی ئوکتوبەر شاندەکانی بەشدار  ئاستی سەرکەوتنی گەڵایەی دامەرانی ناوچەکانی کەم ئاڵوز و بەدەر لە ناکۆکی لە سوریا،  لێک دەدەنەوە.

هەروەها  پێکهێنانی تاقمێکی کاری بۆ لێکدانەوەی ئازاد کردنی زیندانییەکان و دیلەکان لە سوریا لێک دەدەنەوە.

Sep 16, 2017 18:32 Asia/Tehran
بۆچوونت